یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ده‌رکرانی فه‌رمانی قۆڵبه‌ست کرانی ژمارێک به‌رپرسی باڵای ئێراقی

لیژنه‌ی ده‌سپاکی له‌ئێراق، فه‌رمانی گرتنی ژمارێک به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته‌ی ده‌رکرد. به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی ئاسیا، لیژنه‌ی ده‌سپاکی ئێراق له‌ چوارچێوه‌ی داواکارییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و ڕاوته‌گبیری چاکسازیی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌، ڕایگه‌یاند؛ فه‌رمانی گرتنی نۆ وه‌زیری پێشوو یان که‌سانێک به‌ پله‌ی وه‌زیر و 46 به‌رپرسی باڵای ئێراقی پاش یه‌کلابوونه‌وه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان، ده‌رکردووه‌.
کۆمیته‌ی ده‌سپاکیی ئیراق داوای له‌ وڵاتانی جیهان کرد، بۆ ڕاگه‌یشتن به‌دۆسییه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ هاوکاریی ئێراق بکه‌ن.
حازم شه‌علان به‌رپرسی پێشوو، فه‌لاح سودانی ،وه‌زیری پێشووی بازرگانی، ئه‌یهه‌م سامه‌ڕایی، وه‌زیری کاره‌باو هه‌روه‌ها وه‌زیرانی گواستنه‌وه‌و کشت و کاڵی ئێراق له‌وێنه‌ی که‌سانێکن که‌ فه‌رمانی گیرانیان ده‌رکراوه‌.
ئه‌و فه‌رمانه‌، هه‌روه‌ها ژمارێک به‌رپرس وکه‌سایه‌تی باڵای ده‌م و ده‌زگه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ئێراقی ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌پێی ڕاپۆری لیژنه‌ی ده‌سپاکی، بڕه‌پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆریان دزیوه‌و ته‌نیا 44ملیارد دیناره‌که‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌.
لیژنه‌ی ده‌سپاکی له‌ ئێراق، هه‌ڵاتنی تاوانباران به‌گه‌نده‌ڵیی ، بۆ وێنه‌؛ به‌رپرسانی باڵاو وه‌زیرانی پێشوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌گرفتی سه‌ره‌کی ناوبرد و وتی که‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ ناسنامه‌ی وڵاتێکی دیکه‌ جگه‌ له‌ئێراقیشیان هه‌یه‌، ڕاده‌ست کرانیان به‌ ده‌زگه‌ی دادی ئێراق، کارێکی دژوار و ئه‌سته‌مه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 191 | Like: 0

can't open file