چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درێژەی پەلامارەکانی ئالی سەعوود بۆسەر یەمەن، 29 شەهید لە تەعز

پەلاماری ئاسمانیی ئالی سەعوود بۆسەر ناوچەکانی ئاوەدان و دامەزراوەکانی ژێرخانەیی یەمەن هەروا درێژەی هەیە و فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ڕۆژی ڕابردوو بە پەلامارکردنە سەر ناوچەکانی ئاوەدان لە پارێزگەی تەعز، لانیکەم 29 کەسیان شەهید کرد . بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕەسمیی یەمەن "سەبا"، دوابەدوای پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی عەرەبستان بۆسەر ناوچەی سالە لەشاری تەعز، بیست و نۆ یەمەنی شەهید و دەیان کەس لەوان چەند ئافرەت و منداڵیش بریندار بوون .
کاربەدەستێکی خۆجێیی بەم هەواڵدەرییەی وت : ئاماری بەرایی دەڵێن کە بەهۆی پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆسەر ئەم شارە و بوردومانی ماڵی خەڵک، بیست و کەسی سیڤیل شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوونە.
لەم پەلامارە دا هەروەها پێنج ماڵی ئاوەدان ڕووخان و هەندێ ماڵیش زیانی ماڵییان وێ کەوتووە.
ناوبراو وتیشی تاقمە فریاگوزارەکان هەروا خەریکی دەرهێنانی قوربانیان لە ژێر داروپەردووی ماڵەکان و بیناکانن و بەرەوڕووی کێشە و گرفتن.
ئەم سەرچاوەیە وتی کە فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی شاری تەعز لەوان کۆشکی سەرۆکایەتی و ناوچەی جەحمەلیە ، سالە و ناوچەکانی دیکەی ئەم شارە بە ئامانجی ڕزگار کردنی ئەندامانی ئەلقاعیدە و بەکرێگیراوانیان درێژە پێ دەدەن.
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە تیرۆریستانی ئەلقاعیدە و بەکرێگیراوانی عەرەبستانی ئەم دواییە بە هۆی پەلاماری سوپای یەمەن و لیژنەکانی جەماوەری و بەرگریکارانی پارێزگەی تەعز، تووشی شکستی قورس بوونە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 184 | Like: 0

can't open file