یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درێژەی پەلاماری ئاسمانیی عەرەبستان بۆسەر یەمەن

عەرەبستان لە درێژەی دەست درێژکارییەکانی بۆسەر یەمەن، ناوچەگەلێکی جوربەجۆری ئەم وڵاتەی بوردومان کرد . بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی پرێس تی وی ، فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان ئەمڕۆ سێ شەممە ناوچەگەلێکی پارێزگەکانی مارب لە ناوەڕاست و سەعدە لەباکووری یەمەنیان بوردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی هەروەها ئەمڕۆ بەندەری حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەنیان بوردومان کرد کەببووە هۆی تەقینەوەی قورس لە شاری حەدیدە و وەستانی چالاکی بەندەری ئەم شارە .
هاوکات لەگەڵ ئەم بوردومانەش پاپۆڕەکانی دەریایی عەرەبستان بەرەو بەندەری حەدیدە وەڕێ کەوتن . هێشتا ئاستی زەرەروزیانی سەر ئەم بەندەرە و شارەکە ڕانەگەیەندراوە.
سوپا و هێزی جەماوەری یەمەنیش لەوڵامی درێژەی پەلامارەکانی عەرەبستان چەند بنکەی ئەم وڵاتەیان لە نەجران و ناوچەکانی دیکە گوللە باران کرد .
یەکەی مووشەکی سوپای یەمەن بنکەکانی عەموود، جەلاح لە ڕوژاوای موعەتەن و رقابەی عەلەب لە زەهرانیان دایە بەر پەلامار و بنکەی قەزەع و ئوموشێخ لە جیزانیان گوللە باران کرد .
بنکەی ڕاهێنانی نەجران و بنکەی تەلعە سەلە ش کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی هێزی یەمەنی .
هەروەها سەرچاوەکانی یەمەنی وهێزەکانی خۆڕاگری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئیدعای چەکدارانی سەربە مەنسوور هادی سەرۆکی هەڵاتووی یەمەنیان لە پێشڕەوی و گەیشتن بە کۆشکی کۆماریی لە تەعز لە باشووری ئەم وڵاتەیان ڕەت کردەوە.
شاری تەعز یەکێک لە گرینگترین مەیدانەکانی شەڕ لە یەمەنە و تێکهەڵچوون هەروا لەنێوان چەکدارانی لایەنگری مەنسوور هادی و سوپای یەمەن و هێزی جەماوەری لەوێ لە ئارادایە .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-18 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 178 | Like: 0

can't open file