یه‌کشه‌ممه‌ ۱ گه‌لاوێژ ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درێژەی جینایەت و کەتنەکانی داعش لە عێراق

چەکدارەکانی گروپی تیرۆریستیی داعش لە درێژەی جینایەت و کەتنەکانی خۆیان دا لە عێراق، دەیان کەس لە خەڵکی ئەو وڵاتەیان کوشت. بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق"واع" سەرچاوەیەکی سەربازیی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند: چەکدارەکانی تەکفیری- بەعسی داعش 16 کەس لە ئەندامانی کۆمیسۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیان گوللە باران کرد.
"سەعید مەموزینی " وتەبێژی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراقیش رایگەیاند:داعش لە موسڵ 39 کەس لە ئەفسەرەکانی سوپا و پۆلیسی ئەو وڵاتەی کوشتوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا کاربەدەستێکی پارێزگای کەرکوک وتی: داعش 20 کەسی ناوچەکانی"تەل عەلی" و "ئەلشاووک"ی لە شارستانی ئەلحەویجە بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا رفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاری راگوازتوون.
هەروەها گروپی تیرۆریستیی داعش 21 کەس لە لاوەکانی ریزی خۆی بە تۆمەتی هەڵاتن لە بەرەکانی شەڕی ئەنبار کوشت.
داعش بە زۆرەملی تازەلاوان بۆ نێو ریزەکانی خۆی ڕادەکێشێ و بۆ هەڵمەتی تیرۆریستی ڕایاندێنێ.
گروپی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی رابردووەوەو پاش کۆنتڕۆڵ کردنی بەشێک لە ناوچەکانی باکوری عێراق دەرحەق بە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە جینایەت و کەتنی سامناکی خولقاندووە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 1105 | Like: 0

can't open file