یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درێژه‌ی کوشتاری که‌سانی سیڤیلی یه‌مه‌نی له‌په‌لاماره‌کانی عه‌ره‌بستان

له‌درێژه‌ی په‌لاماری فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، ژمارێک که‌سی سیڤیل کوژران و بریندار بوون. به‌پێی ڕاپۆری که‌ناڵی"المسیره‌"ی یه‌مه‌ن، دوێشه‌و به‌هۆی په‌لاماری فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر ناوچه‌ی"خبت"ی پارێزگای جوف له‌باکووری یه‌مه‌ن 18 که‌سی سیڤیل له‌وان چه‌ند ژن و منداڵ کوژران و ژمارێکی دیکه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌کانی سوپاو لیژنه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵاش له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ ده‌سدرێژکارییه‌کانی ئالی سه‌عوود، پێگه‌ سه‌ربازییه‌کانی"الخوبه‌"و"الردیف"ی پارێزگای جیزانیان دایه‌به‌رپه‌لامار که‌ کوژرانی چه‌ند سه‌ربازی سه‌عوودیی لێکه‌وته‌وه‌.
هه‌رله‌وباره‌وه‌، سه‌رکردایه‌تی هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به‌سه‌رکردایه‌تیی عه‌ره‌بستان له‌به‌یاننامه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی کورژانی دوو که‌س له‌ هێزه‌کانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی کرد له‌هه‌ڵمه‌تی هێزه‌ یه‌مه‌نییه‌کان له‌ناوچه‌ی سنووریی جیزان له‌باشووری ئەو عەرەبستان.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌، کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ ڕۆژنامه‌وانی و میدیاییه‌کانیش بەڵگەنامەیەکیان له‌مه‌ڕ دانوستانی نێوان گرووپه‌ یه‌مه‌نیه‌کان و ئیسماعیل وه‌له‌د شێخ نێردراوی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن له‌ مه‌سقه‌ت(پێته‌ختیی عومان) بڵاو کرده‌وه‌ که‌ ئاگربڕی هه‌میشه‌یی و خێراو هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆی زه‌وینی و ده‌ریایی و ئاسمانیی یه‌مه‌ن له‌ گرینگترین بابه‌ته‌کانی ئه‌و بەڵگەنامەیەیه‌.
عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ڕۆژی26ی مارسه‌وه‌ یه‌مه‌ن بۆردومان ده‌که‌ن و به‌گه‌مارۆی ئاسمانی و ده‌ریایی ئه‌و وڵاته‌، پێش ده‌گرن به‌گه‌یشتنی یارمه‌تییه‌ مرۆدۆستانه‌کان به‌ده‌ست خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-17 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 160 | Like: 0

can't open file