یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درێژه‌ی ناکۆکییه‌ سیاسیەکانی له‌هه‌رێمی کوردستانی ئێراق

سه‌ره‌ڕای نه‌یاریه‌تییه‌کان، سه‌رۆکی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیمۆکراتیکی کوردستانی ئێراق،له‌سه‌ر درێژه‌ی چالاکی مه‌سعوود بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه‌ جه‌ختیکرد. به‌گویره‌ی راپۆرتی کوردپرێس،فازل میرانی، سه‌رۆکی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق له‌وتووێژی ته‌له‌فه‌زیۆنی دابه‌ڕای خۆی مه‌سعوود بارزانی باشترین که‌سایه‌تی بۆ رێبه‌ری ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ڕه‌وشی ئێستا زانی وهه‌رله‌م حاڵه‌دا جه‌ختیکرد له‌سه‌ر نه‌یاریه‌تی له‌گه‌ڵ چالاکی له‌ڕێبازی دیکتاتۆری دا.
فازل میرانی، گوتیشی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ئێستا به‌ره‌وڕووی گرفتی زۆر له‌وان شه‌ڕی هێزه‌کانی پیشمه‌رگه‌ وئێراقی دژی تاقمی داعش وهه‌روه‌ها گرفتی داراییە و له‌وه‌ها ڕه‌وشێک دا مه‌سعوود بارزانی که‌سێکی شیاوه‌ له‌ئاستی نیوخۆیی وناوچه‌یی دا. سه‌رۆکی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراق هه‌روه‌ها به‌ڕاشکاوی گوتی ئه‌م پارته‌ له‌گه‌ڵ پارته‌کانی دیکه‌ی کوردستانی که‌خوازیاری گۆڕینی نیزامی سیاسی له‌سه‌رۆکایه‌تی بۆ په‌رله‌مانین،هیچ چه‌شنه‌ گرفتێکی نییه‌ به‌ڵام به‌هه‌ڵبژێردرانی سه‌رۆکی ھەرێم به‌گوێره‌ی ده‌نگی راسته‌وخۆی شارومه‌ندان ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه‌.
خولی دووهه‌می سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی بە سه‌ر ناوچه‌ی کوردستانی ئێراق به‌درێژ کرانەوەی دووساڵه‌ی،19 ئاگۆست ی 2015 کۆتایی پێهات. چوارحزبی یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ویه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانی ئێراق نه‌یاری درێژکرانەوەی ماوەی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی بە سه‌رئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ڕه‌وشی ئێستا و بە ده‌سته‌ڵاتداری ته‌واوی ئه‌ون.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 189 | Like: 0

can't open file