یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درێژه‌ی ناکۆکییه‌ رامیاری یە کان له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق

سه‌ره‌ڕای نه‌یاره‌تیه‌کان، سه‌رۆکی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، پێی داگرت له‌سه‌ر درێژه‌ی چالاکیی مه‌سعوود بارزانی له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس؛ فازڵ میرانی، سه‌رۆکی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق له‌دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌بۆچوونی خۆی، مه‌سعوود بارزانی به‌شیاوترین که‌س زانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا و له‌ هه‌مان کاتدا پێی داگرت له‌سه‌ر نه‌یاره‌تی له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکرانی ڕه‌وتی دیکتاتۆرییه‌ت.
فازڵ میرانی، وتی: هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ئێستا سه‌رباری گیروگرفتی زۆری وه‌ک، شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای ئێراق له‌دژ گرووپی داعش و هه‌روه‌ها کێشه‌و گرفته‌ دراڤییه‌کان به‌ره‌وڕوویه‌و له‌ وه‌ها بارودۆخێکدا مه‌سعود بارزانی، که‌سایه‌تیه‌کی قه‌بووڵکراو له‌ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌ دایه‌.
سه‌رۆکی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و پارته‌ هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هیچ کام له‌ پارته‌کانی دیکه‌ نییه‌ که‌ خوازیاری گۆڕانی سیسته‌می سیاسی له‌ سه‌رۆکایه‌تی بۆ په‌رله‌مانین به‌ڵام ڕه‌زامه‌نده‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژێردرانی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی شارومه‌ندان .
خولی دووهه‌می سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌نوێکرانه‌وه‌ی دوو ساڵ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی، 19ی ئاگۆستی2015 کۆتایی پێ هات.
چوار پارتی یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، گۆڕان و یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق نه‌یاری درێژه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعوود بارزانی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌ بارودۆخی ئێستادان.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 197 | Like: 0

can't open file