هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درێژه‌ی تاوانکارییه‌کانی داعش له‌ ئێراق

گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش له‌ درێژه‌ی تاوانکارییه‌کانی له‌ ئێراق، ده‌یان که‌س له‌ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ی به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچی کردن له‌ فه‌رمانه‌کانی ئه‌و گرووپه‌، ئیعدام کردووه‌. به‌پێی راپۆری هه‌واڵده‌ریی ئاسیا؛ سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ موسڵ هه‌ڵکه‌وتوو له‌ باکووری ئێراق، وتی: گرووپی تیرۆریستی-به‌عسی داعش ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ده‌ که‌سی سیڤیلی گرت و له‌به‌رچاو ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان له‌ناوچه‌ی بابوتوب له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ئێعدام کرد.
به‌رپرسی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق به‌ئاماژه‌ به‌ چوونه‌سه‌ری ئاستی نه‌یاره‌تی خه‌ڵک له‌گه‌ڵ کرده‌کانی گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش له‌ موسڵ، وتی: ئه‌و گرووپه‌ ته‌کفیرییه‌ به‌ ئێعدام کردنی نه‌یاران تێده‌کۆشێ ترس و تۆقان بخاته‌ نێو خه‌ڵک.
سه‌رچاوه‌یه‌کی خۆجێیی له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ ڕۆژاوای ئێراقیش وتی: گرووپی ته‌کفیریی داعش سێ که‌سی سیڤیل و دوو که‌س له‌ ئه‌ندامانی پێشووی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی به‌تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئاسایشییه‌کان و ناردنی زانیارییه‌کان بۆ هێزی ئاسمانیی ئێڕاق له‌مه‌ڕ حه‌شارگه‌ی ده‌س و پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ یه‌کێک له‌ مه‌یدانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شاری فه‌لوجه‌، ئێعدام کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاسایشی له‌ شاری تکریتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له‌باکووری ئێراقیش وتی: تیرۆریستانی ته‌کفیری چوار لاویان له‌ ئاوایی بوعاجه‌و چوار که‌سی دیکه‌ له‌ ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری"الشرقاط" به‌تۆمه‌تی هاوکاری هه‌واڵگریی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئاسایشییه‌کان ئێعدام کرد.
تیرۆریستانی داعش پاش ئێعدامی لاوانی ئێراقی له‌ شوێنه‌ گشتییه‌کان ڕێگه‌یان به‌ خێزانه‌کانیان نه‌دا، ته‌رمه‌کانیان بنێژن.
به‌قسه‌ی خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگریی ئێراق، ته‌کفیرییه‌کانی داعش له‌ کاتی داگیرکرانی نه‌ینه‌واوه‌ تاکوو ئێستا دوو هه‌زار و حه‌فتا که‌س له‌ شارومه‌ندانی ئه‌و پارێزگایه‌ که‌ له‌گه‌ڵیاندا هاوکارییان نه‌کردبوو، ئێعدام کرد.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 332 | Like: 0

can't open file