یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

درانی یارمه‌تی دراڤیی قورس به‌ زایۆنییه‌ توندڕۆکان

شیکارێکی زایۆنیستی هه‌واڵی درانی یارمه‌تی دراڤیی قورس به‌و زایۆنیستانه‌ی ڕاگه‌یاند که‌ ده‌ستیان سووره‌ به‌خوێنی شه‌هیدانی فه‌له‌ستینی و جێ به‌جێ کردنی هه‌ڵمه‌ت له‌دژی ئه‌واندا. به‌پێی ڕاپۆری قودس نێت، شیکارێکی ئیسرائیلی که‌ناڵی ده‌ی ڕژیمی زایۆنیستی دوێنێ دووشه‌ممه‌ واته‌ پاش تێپه‌ڕینی چه‌ند ڕۆژ به‌سه‌ر تاوانی ئه‌م دواییه‌ی زایۆنیسته‌کان له‌ئاوایی دوما له‌باشووری نابلۆس له‌لێواری ڕۆژاوایی که‌ به‌هۆیه‌وه‌ زارۆکێکی فه‌له‌ستینی به‌زیندوویی سووتێندرا، ڕایگه‌یاند؛ رژیمی زایۆنیستی یارمه‌تی دراڤی قورس ده‌کات به‌و ڕێکخراو و زایۆنیه‌ توندڕۆیانه‌ی ده‌ستیان سووره‌ به‌خوێنی فه‌له‌ستینیه‌کان.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر زایۆنییه‌ توندڕۆکان به‌سووتاندنی ماڵی فه‌له‌ستینیه‌ک له‌دوما ، کۆرپه‌یه‌کیان به‌زیندوویی سووتاندو له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، سێ ئه‌ندامی دیکه‌ی ئه‌و خێزانه‌ تووشی سووتان بوون.
به‌قسه‌ی ئه‌و شیکاره‌ ئیسرائیلیه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ به‌رپرسانی ئیسرائیلی ئه‌و چه‌شنه‌ ڕووداوانه‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام به‌کرده‌وه‌ نه‌ک هه‌ر یارمه‌تی دراڤی ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست تیرۆریستانی یه‌هودی به‌ڵکوو خێزانه‌کانیشیان له‌دانی پیتاک مه‌عاف ده‌که‌ن.
ئه‌و شیکاره‌ بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی، به‌ڵگه‌وسه‌نه‌دی خسته‌ ڕوو که‌ پێشانده‌ری درانی یارمه‌تی دراڤی به‌ خێزانی"عامی بوبه‌ر" زایۆنیستی توندڕۆ و ئه‌نجامده‌ری تاوانی عیون قاره‌ له‌ بیسته‌می مای1990 دا بوو که‌ به‌هۆی ئه‌و تاوانکارییه‌، حه‌وت کرێکاری فه‌له‌ستینی شه‌هید بوون.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-04 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 188 | Like: 0

can't open file