یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داکۆکیی پارتە کوردەکان لە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق

پارتە کوردەکانی ئێراقی لە چاکسازییەکانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە داکۆکییان کرد . بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی کورد پرێس ، عەبدولباری زێباری وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی ئێراق وتی : هەوڵی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ کەمکردنەوەی وەزیرانی کابینەی لە 33 وەزیر بۆ 22 وەزیر لە چوارچێوەی بەرنامەکانی چاکسازی کراو، هەوڵێکی گرینگ لە ڕێگەی کەم کردنەوەی خەرج و بەرجەکانی دەوڵەت دێتە ئەژمار .
زێباری وتیشی : ئەم بڕیارەی عەبادی دوای ڕاوێژ و لێک گەیین لەگەڵ ڕەوتەکانی سیاسی لەئێراق کراوە و هیچ چەشنە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەو کارە لە ئارادا نییە .
هەروەکا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق، بەڕاگەیاندنی دەوڵەتی وێڕای ڕاگەیاندنی داکۆکی خۆیان لە بەرنامەی چاکسازیی عەبادی، پێشنیاری خۆیان بەمەبەستی تۆکمەوتەواوی بوونی ئەم بەرنامەیە ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کرد .
لەم گەڵاڵەیە لەسەر کەمبوونی ئاستی ناکۆکی مافەماوانی و مووشەکی فەرمانبەرانی پلەکانی جۆربەجۆر، ئەولەویەت دان بە خزمەتگوزاریی تەندوروستی و ئاو و گەیاندنی کارەبا و کەمبوونی ژماری پاسەوانەکان و پارێزەرانی کاربەدەستان و بەرپرسانی دەوڵەتی، پێداگری کراوە .
هەروەها پێکهاتنی تاقمێکی تایبەتی بۆ لێکدانەوەی گرێبەستەکانی مۆر کراو لە وەزارەتخانەکان و دامەزراوەکان و وەرگرتنەوەی هەموو بیناکانی دەوڵەتی کە لەبەردەستی بەرپرسانی دایە، بەشەکانی دیکەی ئەو پێشنیارەی بزووتنەوەی گۆڕانە.
نوێنەرانی پەرلەمانی ئێراق سێ شەممەی ڕابردوو گەڵاڵەی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەیان بۆ جێ بەجێ کرانی چاکسازییەکان و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی ، پەسەند کرد .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-18 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 278 | Like: 0

can't open file