یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داوا بۆ ئاورتێبەردانی کەلیساکان لە فەلەستینی داگیرکراو

سەرۆکی ڕێکخراوێکی زایۆنیستی داوای کرد سەرجەم کەلیسای مەسیحییەکان لە سەرزەمینە داگیرکراوەکان ئاور تێبەردرێن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی زایۆنیستیی "معاریۆ" ، "بێنێتسی جۆرێشتاین" ی سەرۆکی ڕێکخراوی زایۆنیستیی "لاهافا" ، لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەک کە ڕژێمی زایۆنیستی لە قودسی داگیرکراو بەڕێوەی بردبوو ، داوای لە ئیسرائیلییەکان کرد سەرجەم کەلیساکانی قودس و سەرزەمینە داگیرکراوەکانی فەلەستین ئاور تێبەردەن.
ئەو لێدوانانەی سەرۆکی ڕێکخراوی زایۆنیستیی "لاهافا" لەکاتێکدا دێنە ئاراوە کە شارۆچکە نشینانانی زایۆنیست لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ، لە کردەوەیکدا کە نیشاندەری سووکایەتی بە دین و ئایین و پیرۆزییەکان بەئەژمار دێت ، کەلیسای "الخوبز وسسەمەک" ، هەڵکەوتوو لە کەناری دەریاچەی "تەبەریا" یان ئاور تێبەردا و ، لەسەر دیوارەکانی هەندێ دروشمیان بە زمانی عیبری نووسی.
شارۆچکە نشینانی زایۆنیست لەماوەی 4 ساڵی ڕابردوودا 17 مزگەوت و کەلیسایان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەلەستین ئاور تێبەرداوە ، بەبێ ئەوەی کە تەنانەت کەسێکیش لەبەر ئەو دڕڕندەکارییانە دادگایی بکرێت.
ڕژێمی زایۆنی لەکاتی داگیرکردنی فەلەستین لە ساڵی 1948ەوە سیاسەتی کاولکردنی پیرۆزگەکانی موسوڵمانان و مەسیحییەکانی بەڕێوە بردووە.
ڕژێمی ئیسرائیل تاکووئێستا نزیکەی 1000 مزگەوتی فەلەستینی ئاور تێبەرداوە یان کاولی کردوون.
هەروەها شارۆچکە نشینانی زایۆنیست هەفتەی ڕابردوو لە دڕندەکارییەکی دیکەیدا ، پەلاماری گوندێکی فەلەستینیان لە لێواری ڕۆژئاوای چۆمی ئەردە ن دا و دوو ماڵی فەلەستییەکانیان ئاور تێبەردا و منداڵێکیان بە زیندووی سوتاند.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-07 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 179 | Like: 0

can't open file