یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داوای یاسادانه‌رێکی ئه‌مریکی بۆراگیرانی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌کان به‌رژیمی زایۆنیستی

بێتی مه‌ک کولوم نوێنه‌ری دیموکراتی ئه‌یاله‌تی مینه‌سوتا له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا، خوازیاری ڕاگیرانی یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا به‌ رژیمی زایۆنیستی بوو. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئیرنا و به‌پێی نووسراوه‌ی ڕۆژنامه‌ی تایمز ئیسرائیل؛ مه‌ک کولوم له‌ نامه‌یه‌کدا بۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا نووسی: کوشتنی منداڵان و تازه‌ لاوانی فه‌له‌ستینی پێشانده‌ری سیسته‌می دڕندانە و هۆڤانه‌ی داگیرکه‌رییه‌ که‌ئه‌و منداڵ وتازه‌لاوانه‌ به‌ مرۆڤ دانانێ.
ناوبراو له‌و نامه‌یه‌دا وتی: ئێستا کاتی ڕاگه‌یاندنی به‌ڵێنی لێبڕاوانه‌ی ئه‌مریکا به‌مافی مرۆڤی منداڵانی فه‌له‌ستینییه‌ که‌ له‌ژێر داگیرکاریی ئیسرائیلدا ژیان ده‌که‌ن.
ئه‌و یاسادانه‌ره‌ ئه‌مریکییه‌ له‌و نامه‌یه‌دا به‌تایبه‌ت خوازیاری لێکۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی کوژرانی دوو منداڵی فه‌له‌ستینی به‌ناوه‌کانی نه‌دیم سیام نوره‌و محه‌ممه‌د مه‌حموود عوده‌ ، به‌ده‌ست هێزه‌ ئیسرائیلییه‌کان له‌مای 2014دا بوو.
نوره‌و عوده‌ له‌ ساڵڕۆژی نه‌گبه‌تیدا له‌نێزیک بنکه‌ی پشکنینی بیتونیا که‌وتنه‌ به‌رپه‌لامار و شه‌هید کران.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 201 | Like: 0

can't open file