یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داوای لیژنەی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان

لیژنەی پێداچونەوە و ئامادەکردنی دەستووری هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق کردووه‌ کە ماوەکه‌ی بۆ درێژبکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌ ئه‌رکه‌کانی خۆی بێنێت. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌ سبەی ئه‌و لیژنەیه‌ کە لە (21) ئەندام پێکهاتوە و نوێنەرایەتی فراکسیۆن و پێکهاتەکانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکات لە 25ی مه‌ی 2015 ەوە دەستی بەکارەکانی کردووە و تائێستا (74) مادەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی نووسیوەتەوە و ئێستاش بەهۆی تەواو نەبوونی کارەکانیانەوە بە فەرمی داوایان لە پەرلەمانی کوردستان کردووە کە ماویەکی تریان پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی کارو ئه‌رکه‌کانیان ته‌واو بکه‌ن. ئەو لیژنەیە بە یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2015 پێکهێنراوە و رۆژی 20ی به‌ی 2015 لەلایەن پەرلەمانه‌وە ده‌نگی متمانەیان پێدرا تا لە ماوەی سێ مانگدا پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان ئامادە بکەن بۆ راپرسی. بەپێی راگەیەندراوێکی ئه‌و لیژنه‌ کە ئاراستەی رای گشتیان کردووە لەماوەی کارکردنیاندا 54 کۆبوونەوەیەیان ئەنجامداوە و 74 بڕگه‌ی یاسایان لە چوارچێوەی سێ دەروازەدا نووسیوەتەوە، بەڵام نەیانتواینوە لە وادەی یاساییدا پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستان ئامادە بکەن، بۆیە بە فەرمی داوایان لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق کردووە کە ماوەیەکی تریان پێبدات بۆ تەواوکردنی کارەکانیان، تا هه‌رێمی کوردستانیش ببێتە خاوەن دەستووری خۆی.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-20 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 248 | Like: 0

can't open file