دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داوای لیبیا له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر داعش

لیبیا، داوای له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی کرد هێرشی ئاسمانیی بکاته‌ سه‌ر داعش. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه‌؛ محه‌ممه‌د دایری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ڕه‌وتی سه‌ردانی بۆ پاریسی پێته‌ختی فه‌ڕانسه‌، داوای له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی کرد، بایکۆتی چه‌که‌مه‌نی له‌دژ لیبیا هه‌ڵوه‌شێنێ و به‌ ئه‌نجامدانی په‌لاماری ئاسمانیی له‌دژ گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش، حکومه‌تی لیبیا یارمه‌تی بدات له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ته‌کفیرییه‌کان.
محه‌ممه‌د دایری، وێڕای به‌مه‌ترسیداربوونی بارودۆخ له‌ لیبیا ، وتی: داعش له‌ شاره‌کانی ده‌رنه‌، بێنغازی، سرت و ڕۆژاوای ترابلۆس ئاماده‌یه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ تیرۆریستان جارێ نه‌یانتوانیوه‌ چاڵه‌ نه‌وتییه‌کان بخه‌نه‌ ژێر کۆنترۆڵی خۆیان به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ له‌داهاتوودا بتوانن ژمارێک له‌و چاڵانه‌ داگیربکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا وتی : لیبیا چاوی بڕیوه‌ته‌ ده‌ستتێوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ نێزیکترین کاتی مومکیندا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 173 | Like: 0

can't open file