یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داوای فه‌رمانده‌رێکی په‌که‌که‌ له‌ ئه‌ندامه‌کانی پارته‌که‌ی

فه‌رمانده‌رێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(په‌که‌که‌) داوای له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ کرد، خۆببوێرن له‌ په‌لاماری سه‌ره‌ڕۆیانه‌ له‌دژ هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی تورکیا. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ڕۆیته‌رز له‌ ئه‌سته‌مووڵ، دوران کالکان له‌ فه‌رمانده‌رانی باڵای په‌که‌که‌ ، ئه‌و داواکارییه‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌حاڵێکدا هێنایه‌ ئاراوه‌ که‌ پاش به‌زێندرانی ئاگربه‌س، توندوتیژییه‌کان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا خه‌ریکه‌ په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ .
کالکان وتی: "ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌کان نه‌بوون و په‌لاماری میلیشیا یان که‌سانی سیڤیلیان نه‌داوه‌، نابێ په‌لاماریان بکرێته‌سه‌ر. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی کاروباری سیاسی ناکه‌ن و ته‌نیا له‌سه‌ر سنووره‌کان له‌حاڵی به‌ره‌ڤانی کردن له‌ وڵاتن ئه‌وانه‌ش نابێ ده‌سڕێژیان بکرێته‌سه‌ر".
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاکانی تورکیا، له‌ په‌لاماره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ پتر له‌ 60 هێزی پۆلیس و سه‌ربازی سوپای ئه‌و وڵاته‌ کوژران و نێزیک به‌ 200 که‌سیش بریندار بوون.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 194 | Like: 0

can't open file