یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داوای روونکردنه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌باره‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی نه‌وت به‌ ئیسرائیل

وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق داوای شیکردنه‌وه‌ی کرد له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی هه‌واڵی فرۆشتنی نه‌وت به‌ ڕژیمی زایۆنیستی. هه‌واڵده‌ریی بۆراسا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ عاسم جه‌هاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق ڕاپۆری دا: هه‌رێمی کوردستانی ئێراق ده‌بێ سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی فرۆشتنی نه‌وتی خۆی به‌ ئیسرائیل ، روونکردنه‌وه‌ی بێت.
عاسم جه‌هاد وتی: هه‌رێمی کوردستانی ئێراق یا ده‌بێ به‌سه‌نه‌دو به‌ڵگه‌ هه‌واڵی فرۆشتنی نه‌وته‌که‌ی به‌ ئیسرائیل به‌درۆ بخاته‌وه‌ یان پشت ڕاستی بکاته‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ی فه‌یننشال تایمز له‌م دواییه‌دا نووسیبوو: ئیسرائیل سه‌تی75ی پێویستیی نه‌وتی خۆی له‌هه‌رێمی کوردستانی ئێراق دابین ده‌کات.
ئه‌و ڕۆژنامه‌ ئینگلیزیه‌ نووسی: پاڵاوتگه‌و به‌شگه‌ نه‌وتییه‌کانی ئیسرائیل له‌یه‌که‌می مانگی مای هه‌تا ڕۆژی11ی ئاگۆستی2015 زیاتر له‌19ملوێن به‌رمیل نه‌وتیان له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق کڕی.
فه‌یننه‌شال تایمز ڕایگه‌یاند: نرخی باره‌ نه‌وتییه‌کان که‌ له‌و به‌رواره‌دا له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌ی ئیسرائیل کرا، بڕی یه‌ک ملیار دۆلار بوو.
هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌کان له‌ڕێی بۆریی بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا ڕاده‌گوێزێ و باره‌ نه‌وتییه‌کان له‌وێوه‌ به‌ که‌شتی هه‌نارده‌ ده‌کرێت.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 153 | Like: 0

can't open file