دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

دانووستانی ئێران له‌گه‌ڵ کڕیارانی ئه‌وروپایی نه‌وت

وه‌زیری نه‌وتی ئێران گوتی دانووستانه‌کان له‌گه‌ڵ کڕیارانی ئه‌وروپایی نه‌وتی ئێران ده‌س پێ کراوه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئیرنا، بیژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه‌،وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ پرێس کۆنفرانسێک له‌تاران گوتیشی ئیران دوای نه‌هیشتنی بایکۆته‌کان،به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی تا500 هه‌زاربه‌رمیل زۆرتر ده‌کات. زه‌نگه‌نه‌،به‌باسکردنی ئه‌وه‌ی ئێران نیگه‌رانی بازاری فرۆتنی نه‌وت له‌دوای کۆتایی بایکۆتکردنه‌کان نییه‌ ،به‌ڕاشکاوی گوتی هه‌رله‌ئێستاوه‌ دانووستانه‌کان بۆ فرۆتنی نه‌وت به‌کڕیارانی ئه‌وروپایی،هێندستانی، چینی وکۆریای باشووری ده‌سپێکراوه‌. ئه‌وئاماژه‌ی کرده‌ بایکۆتی نادادگه‌رانه‌ له‌دژی ئێران وگوتیشی: له‌بارودۆخی بایکۆتکردن،گوشاره‌کان وبه‌رته‌سکییه‌کانی به‌ربڵاو له‌دژی ئێران به‌ڕیوه‌چوو،به‌ڵام توانیمان به‌سه‌رکه‌وتوویی له‌م گوشارو بایکۆتکردنانه‌ ده‌رباز بین. وه‌زیری نه‌وتی ئێران جه‌ختی کرد، به‌دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌ره‌به‌شی یه‌ک ملوێن به‌رمیلی نه‌وتی ئێران له‌بازاری جیهانی نه‌وتین، چوونکا زۆرتربوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م به‌مانای ده‌سته‌ڵاتی زیاتر له‌ڕێکخراوی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت(ئۆپێک) دیته‌ئه‌ژمار. بیژه‌ن نامدارزه‌نگه‌نه‌، هه‌روه‌ها به‌ڕاشکاوی گوتی، ژمارێک له‌ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌ له‌دژی ئێران، شه‌ڕی نه‌وتی یان خستۆته‌ ڕێ که‌ناکۆکی له‌سه‌ر یه‌مه‌ن ،سووریا وئێراق یه‌کێ له‌هۆیه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه‌یه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 247 | Like: 0

can't open file