یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داننانی رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ به‌گرتنی زانای دینیی به‌حره‌ینی

رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ پاش تێپه‌ڕینی نێزیک به‌ حه‌وته‌یه‌ک، دانی نا به‌ گرتنی زانای دینیی به‌حره‌ینی. به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی"مرآه‌ البحرین"؛ رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ له‌درێژه‌ی ڕه‌وتی له‌گوشارنانی ڕێبه‌رانی شۆڕشی14ی ڤێفرییه‌، پێنج رۆژ پاش گرتنی شێخ حه‌سه‌ن عیسا نوێنه‌ری پێشووی فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی ویفاقی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌و سانسۆری هه‌واڵەکانی ھاوپەیوەند بە ناوبراو، دانی نا به‌ گرتنی دا.
رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ ئیدیعای کرد ، زانای دینیی به‌حره‌ینی18ی ئاگۆست، کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یی ، به‌تۆمه‌تی داکۆکی دراڤی له‌ تیرۆریزم له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و وڵاته‌ قۆڵبه‌ست کراوه‌.
کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی ویفاقی نیشتمانیی به‌حره‌ینیش پێشتر به‌ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی شێخ حه‌سه‌ن عیسا، ڕایگه‌یاندبوو: درێژه‌ی گیران و سانسۆری هه‌واڵی ڕه‌وشی ئه‌و زانا دینیه‌، پێشانده‌ری کرانه‌ئامانجی که‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌کان، زانایانی دینی و چالاکوانانی سیاسییه‌.
سه‌ربازانی رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو شێخ حه‌سه‌ن عیسا نوێنه‌ری پێشوی فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی ویفاقی نیشتمانیی به‌حره‌ینیان پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌و وڵاته‌ گرت.
به‌پێی هه‌واڵێکی دیکه‌، ڕاشد بن عه‌بدوڵا ئالی خه‌لیفه‌، وه‌زیری ناوخۆی به‌حره‌ین له‌وتاردانێکدا باسی بڕیاری ئه‌و ڕژیمه‌ی کرد بۆ توندترکردنی هه‌ڵس وکه‌وته‌ ئاسایشییه‌کانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادیی زانا دینییه‌کان.
له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێکرانی ناڕه‌زایه‌تییه‌ ئاشتیانه‌کانی جه‌ماوه‌ری به‌حره‌ین له‌ساڵی2011 وه‌ تاکوو ئێستا رژیمی ئالی خه‌لیفه‌ به‌سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ به‌تایبه‌ت چالاکوانانی سیاسی و مافه‌وانی خستووه‌ته‌ زیندان.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 153 | Like: 0

can't open file