یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

داخرانی بەم زووانەی ژومارێک لە نەخۆشخانەکانی غەززە

وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ، سەبارەت بە داخرانی نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچە بن گەمارۆیە وشداری دا . ماڵپەڕی قودس نێت ئەمڕۆ دووشەممە بەگێڕانەوە لە ئەشرەف قدورە، وتەبێزی وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە وتی : ژومارێک نەخۆشخانەی غەززە لەبەر کۆتایی هاتنی سووتەمەنی پێویست، دادەخرێت .
قدورە وتی : نەخۆشخانەکانی شەفا، کەمال عەدوان و رنتیسی ، سووتەمەنی پێویستیان نەماوە و داخرانی بەم زوانەیان نەخۆشەکان بەرەوڕووی مەترسی و مردن دەکاتەوە.
بەسام بەرهووم، سەرۆکی بەشی هەمارەکانی وەزارەتی تەندوروستیی کەرتی غەززەش وتی : سووتەمەنی نەخۆشخانەکانی ئەورووپیی کەرتی غەززەش کۆتایی پێهاتووە.
بەرهووم وتیشی: ڕەوشی خزمەتگوزاری تەندوروستی لە کەرتی غەززە لەبەر قەیرانی سووتەمەنی بەرەوڕووی گرفتی جیدی بووەتەوە و هەوڵەکان دەبێ هەرچی خێراتر بۆ گەیاندنی سووتەمەنی دەست پێبکرێت و هەوڵی وەزارەتی تەندوروستی بۆ گەیشتنی سووتەمەنی تائێستا بێ وێنە بووە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 212 | Like: 0

can't open file