یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوایی

شاروومەندانی فەلەستینی لە درێژەی ناڕەزایەتی بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی زایۆنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕوژئاوایی ڕوویاری ئەردەن خۆپیشاندانیان کرد . بە گۆێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی ئەلیومو سابعی میسر ، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕوژئاوایی ڕووباری ئەردەن دوانیوەڕۆی شەمە بووە شایەتی خۆپیشاندانی جەماوەری لە ناڕەزایەتی بە سووتاندنی زارۆکێکی فەلەستینی لە لایەن زایونییەکانەوە لە نابلۆس ، لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوایی .
بە وتەی ژێدرە خۆجێییەکان ، سەربازانی زایونی ، خوپیشاندەرانی فەلەستینیان بە گوللەی پلاستیکی و گازی ژاراوی دایە بەر پەلامار کە هەشت فەلەستینی بە زەبری گوللە بریندار بوون و ڕاگوێزران بۆ نەخۆشخانە .
کردەوەی زایونیەکان لە ئاگردانی ماڵی فەلەستینیەک لە گوندی دوما لە نابلۆس کە بووە هۆی شەهید بوونی منداڵێک و بریندار بوونی بنەماڵەی ناوبراو بووە هۆی تووڕەیی کۆڕ و نێوەندە جیاجیا فەلەستینیەکان و وڵاتانی جیهان . عەبدوڵڵا بن عەبدوالموحسێن ئەلتەرکی ، سکرتێری گشتی ئەنجۆمەنی جیهانی ئیسلام لە مەکەی پیرۆز لە بەیاننامەیەکدا دڕندەکاری منداڵ سوتاندنی بە کردەوەیەکی تێڕۆڕیستی لە لایەن شارۆچکە نشینانی زایۆنیەوە وەسف کرد و شەرمەزاری کرد .
لەو بەیاننامەیەدا جەخت کراوە لە سەر پێویستی دەسوەردانی خێرای کومەڵگا نێونەتەوەییەکان بۆ ڕاگیرانی ئەو جۆرە دڕندەکاریانە و پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین لە هەمبەر پەلاماری زایونیەکان، هەروەها جیهانی عەرەب و ئیسلام بانگهێشتن کرا بە لەبەر گرتنی ڕێ و شۆێنی بە بڕشتانە و گۆشار خستنە سەر ڕژیمی زایونی بۆ کۆتایی دان بە جەنایەتەکان دژی نەتەوەی فەلەستین .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-02 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 186 | Like: 0

can't open file