یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

خه‌ونه‌کانی ئیسرائیل بۆ تاوپێدانی داگیرکاریی له‌ سووریادا

سوپای رژیمی زایۆنیستی له‌ئاراسته‌ی چه‌واشه‌کارییه‌کانی له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جم و جۆڵه‌کانی بۆ چه‌سپاندنی دۆخه‌که‌ی له‌و ناوچانه‌ی داگیری کردوون، وێرای زیادکردنی ژماری سه‌ربازه‌کانی له‌به‌رزاییه‌ داگیرکراوه‌کانی جه‌ولان، مه‌شق و مانۆڕی سه‌ربازیی چه‌ند ڕۆژه‌ی له‌و ناوچه‌دا به‌ڕێوه‌ بردووه‌. له‌وباره‌وه‌ کۆڕ و ناوه‌نده‌ هه‌واڵییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ سوپای رژیمی زایۆنیستی خۆی بۆ ده‌ستتێوه‌ردان و شه‌ڕی زه‌وینی له‌سووریا ئاماده‌ ده‌کات.
که‌ناڵی دووی ته‌له‌فزیۆنی رژیمی زایۆنیستیش ڕاپۆری دا؛ سوپای ئه‌و رژیمه‌ حه‌وته‌ی ڕابردوو مانۆڕێکی به‌ربڵاوی له‌ئاستی گوردانه‌کان له‌به‌رزاییه‌کانی جه‌ولان به‌ڕێوه‌ برد.
ئیمکانی ده‌ستتێوه‌ردانی زه‌وینی به‌رته‌سک له‌خاکی سووریا به‌بیانووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌و ته‌قه‌و ده‌سڕێژییانه‌ی له‌سه‌رزه‌وییه‌ داگیرکراوه‌کانەوە دەکرێ لێکدرایەوەو مه‌شقی لەسەر کرا.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی که‌ناڵی دووی ته‌له‌فزیۆنی رژیمی زایۆنیستی، سوپای ئه‌و رژیمه‌ ئاماده‌یی خۆی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵایساندنی شه‌ڕێکی شیمانه‌یی دیکه‌ له‌سووریا به‌رز کردۆته‌وه‌و به‌م پێیه‌، سه‌ربازانی سوپای رژیمی زایۆنیستی چه‌ندین مه‌شق و مانۆڕیان به‌مه‌به‌ستی چۆڵ کردنی شارۆچکه‌ زایۆنی نشینه‌کانی هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریاو لوبنان ئه‌نجام داوه‌.
شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ رژیمی زایۆنیستی له‌قه‌یرانی سووریاو داکۆکی له‌گرووپه‌ ڕه‌شه‌کوژ و ته‌کفیرییه‌کاندا ، ده‌ورێکی باڵای هه‌یه‌و چه‌ندین جار بۆ پشتیوانی له‌و گرووپانه‌، په‌لاماری هێزه‌کانی خۆڕاگری و سوپای سووریای داوه‌.
به‌رپرسانی ئیسرائیلی ، هه‌لومه‌رجی ئێستای سووریا به‌باشترین ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی ئیسرائیل به‌سه‌ر به‌رزاییه‌کانی جه‌ولاندا.
رژیمی زایۆنیستی له‌ڕه‌وتی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ساڵی1967، به‌رزاییه‌کانی جه‌ولانی داگیرکرد.
رژیمی زایۆنیستی له‌14ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی1981 یاسایه‌کی له‌په‌رله‌مانی خۆی په‌سه‌ند کرد که‌ به‌هۆیه‌وه‌، به‌رزاییه‌کانی جه‌ولانی داگیرکراوی سووریای وه‌ک به‌شێک له‌ سه‌رزه‌وییه‌کانی خۆی ڕاگه‌یاندو له‌وباره‌وه‌ چه‌ند یاسایه‌کی دیکه‌شی په‌سه‌ند کرد.
رژیمی زایۆنیستی و ژمارێک ده‌وڵه‌تی ڕۆژاوایی که‌ خۆڕاگریی به‌ له‌مپه‌ری سه‌ره‌کیی به‌رده‌م زاڵێتی خوازییه‌کانیان له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نێن، به‌پیلان و فڕوفێلی جۆربه‌جۆر هه‌وڵیان داوه‌ خۆڕاگریی له‌دژ رژیمی زایۆنیستی له‌ناوچه‌و وڵاتانی لایه‌نگری خۆڕاگریی له‌وان، سووریا لاواز بکه‌ن هه‌تا سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری سووریا له‌ دوژمنی سه‌ره‌کیی ئه‌و وڵاته‌ واته‌ رژیمی زایۆنیستی و ژمارێک ده‌وڵه‌تی ڕۆژاوایی به‌لاڕێداببه‌ن.
به‌م پێیه‌، پیلانگێڕیی ده‌ره‌وه‌یی له‌دژی سووریا سه‌ری گرت و ئه‌و وڵاته‌ له‌چوار ساڵی ڕابردوودا به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێکی سه‌پێندراو له‌ده‌ره‌وه به‌گه‌ڵاڵه‌داڕێژیی حکومه‌ته‌ ڕۆژاواییه‌کان و رژیمی زایۆنیستی و کارگێڕیی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تیی بووه‌وە.
په‌ره‌سه‌ندنی پاوانخوازیی و ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی رژیمی زایۆنیستی له‌دژ سووریا باس له‌درێژه‌ی ته‌ماحکارییه‌کانی ئه‌و رژیمه‌ له‌دژ ئه‌و وڵاته‌ ده‌کاو ئه‌و پرسه‌، ئه‌و ڕاستیه‌ی ده‌رخستووه‌ که‌ رژیمی زایۆنیستی و لایه‌نگرانی به‌تایبه‌ت ئه‌مریکا له‌ودیوی قه‌یرانی سووریا دان.
له‌وه‌ها بارودۆخێکدا رژیمی زایۆنیستی هه‌وڵی داوه‌، به‌په‌ره‌پێدانی ده‌سدرێژکارییه‌کانی بۆسه‌ر ناوچه‌گه‌لێکی سووریا بۆ وێنه‌، په‌لاماردانی ناوچه‌گه‌لێک له‌سه‌رسنووری فه‌له‌ستینی داگیرکراو له‌گه‌ڵ سووریا له‌وان، ناوچه‌ی جه‌ولانی سووریا که‌له‌لایه‌ن رژیمی زایۆنییه‌وه‌ داگیرکراوه‌، که‌شێک بۆ درێژه‌ی هه‌وڵه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌سووریا خۆش بکات به‌ڵام ئه‌و کردانه‌ی ئیسرائیل که‌ کاردانه‌وه‌ی سووریه‌کان و هێزه‌ خۆڕاگره‌کانی به‌دواوه‌ بووه‌، به‌کرده‌وه‌ هه‌ره‌س بردنی زیاتری رژیمی زایۆنیستی له‌ناوچه‌ سنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ سووریاو شکستی زیاتری تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌ی سووریاشی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-17 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 255 | Like: 0

can't open file