یه‌کشه‌ممه‌ ۱ گه‌لاوێژ ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

خه‌مساردیی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌حاند به‌ڵێنییه‌ نه‌وتییه‌کانی

وه‌زاڕه‌تی نه‌وتی ئێراق ڕایگه‌یاند؛ هه‌رێمی کوردستان ته‌نیا نیوه‌ی به‌ڵێنییه‌ نه‌وتییه‌کانی جێ به‌جێ کردووه‌. به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی ئێراقی"الرای" ؛ عاسم جه‌هاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند؛ هه‌رێمی کوردستان به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێراق، که‌متر له‌ سه‌تی په‌نجای داهاته‌ نه‌وتییه‌که‌ی ڕاده‌ستی حکومه‌ت کردووه‌ که‌ ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ که‌مهێنانی بوودجه‌ی حکومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراق به‌ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ناکۆکی و گرفته‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی، پرسێکی نوێ نییه‌، وتی: چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشانه‌ له‌ڕێی دانوستان، له‌ وێنه‌ی به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی ئێستای ئێراقه‌.
به‌قسه‌ی عاسم جه‌هاد، به‌گوێره‌ی ڕێککه‌وتنێک که‌ مانگی دیسه‌مبه‌ر له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا ئه‌نجامی گرت، بڕیار درا سه‌تی17ی بوودجه‌ی نیشتمانیی ئێراق ته‌رخان بکرێت به‌ناوچه‌ی کوردستان و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا له‌ فرۆشرانی نه‌وتی کوردستان، داهاتی ده‌سکه‌وێ به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه‌ سه‌تی په‌نجای به‌ڵێنیه‌کانی جێ به‌جێ کردووه‌ که‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ مایه‌ی که‌مهێنانی بوودجه‌ی حکومه‌تی ئێراق.
له‌حاڵێکدا که‌ کێشه‌ی زۆر له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر له‌سه‌ر بارستای هه‌نارده‌کرانی نه‌وتی خاو له‌ئارادایه‌، هه‌ولێریش حکومه‌تی به‌غدا به‌ نه‌دانی گشت بوودجه‌ی سه‌تی17 که‌ ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه‌، تاوانبار ده‌کات.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 359 | Like: 0

can't open file