شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

جێگیرکرانی سیسته‌می سیخوڕیی ئیسرائیل له‌سنووری لوبنان

سه‌رچاوه‌ زایۆنییه‌کان هه‌واڵی جێگیرکرانی سیسته‌می سیخوڕیی سوپای ئه‌و رژیمه‌ له‌نێزیک سنووره‌کانی لوبنانیان ڕاگه‌یاند. به‌پێی ڕاپۆری ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ریی قودس؛ ڕادیۆ رژیمی زایۆنیستی له‌ ڕاپۆرێکدا ڕایگه‌یاند؛ سوپای ئیسرائیل به‌ جێگیرکردنی سیسته‌می سیخوڕیی پێشکه‌وته‌ له‌نێزیک سنووره‌کانی لوبنان، له‌مه‌ودوا ده‌توانێ وێنه‌گه‌لی مه‌یدانی له‌و ناوچانه‌ به‌ده‌ست بێنێ.
له‌و سیسته‌مه‌ پێشکه‌وتووه‌ جگه‌ له‌ ده‌زگه‌کانی ئاگاداریی، له‌ ژمارێک بالۆن بۆ وێنه‌و فیلم هه‌ڵگرتن که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێ.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رچاوه‌ زایۆنیستیه‌کان، سیسته‌می سیخوڕیی باسکراو بڕیاره‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا له‌سه‌رانسه‌ری سنووره‌کانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لوبنانو سووریا جێگیر بکرێت.
هه‌روه‌ها سوپای ئیسرائیل بۆ به‌ده‌س خستنی زانیارییه‌کان له‌ لوبنان، به‌ به‌زاندنی به‌رده‌دوامی بڕیارنامه‌ی1701ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌ سیخوڕییه‌کانی به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سوڕێنێته‌وه‌.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 258 | Like: 0

can't open file