یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

جێبه‌جێ کرانی فه‌رمانی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی گشتی له‌تورکیا

سه‌رئه‌نجام ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌ بیست وچواره‌می ئاگۆست، بڕیاری ئه‌ردوغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌مدیسان، به‌ده‌رکردنی له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی وڵات جیبه‌جێکرا. له‌به‌یاننامه‌یه‌ک که‌ناوه‌ندی سه‌رۆک کۆماره‌تی تورکیا ده‌ری کرد،هاتووه‌ که‌ ئه‌ردوغان به‌گوێره‌ی برگه‌کانی 104 و 116ی یاسای بنه‌ڕه‌تی که‌وه‌ها ده‌سته‌ڵاتێک ئه‌داته‌ سه‌رۆک کۆمار،ویرای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ عیسمه‌ت ییلماز سه‌رۆکی په‌رله‌مان، بریاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌مدیسانی هه‌ڵبژاردنی گشتی داوه‌. به‌گوێره‌ی یاساکانی تورکیا، دوابه‌دوای بڕیاری سه‌رۆک کۆماری بۆ به‌ڕیوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن و ڕاگەیاندنی له‌ رۆژنامه‌ی فه‌رمی، سه‌رۆک کۆمار نوێنه‌رێکی په‌رله‌مان بۆ پێکهێنانی"ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌" ڕادەسپێرێ و ئه‌ویش ده‌بێ له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌نێوان نوێنه‌ران ویان که‌سانی سه‌ربه‌خۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرێت ولیسته‌ی ئه‌ندامانی کابینه‌ پێشکه‌شی سه‌رۆک کۆمار بکات.چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ داودئۆغلو ڕێبه‌ری پارتی دادوگه‌شه‌ بکرێتە بەرپرسی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ بێت. به‌م چه‌شنه‌ ئه‌ردوغان یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری مێژووی تورکیایه‌ که‌بۆ به‌ڕیوه‌بردنی هه‌مدیسانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان فه‌رمانی پێک هێنانی ده‌وڵه‌تیکی هه‌ڵبژارده‌ ئه‌دات. ئه‌گه‌رچی هێشتا به‌رواری هه‌ڵبژاردنه‌کان بە ڕێکی ڕانه‌گه‌یاندراوه‌ به‌ڵام وێده‌چێت که‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا وئه‌ردوغان له‌سه‌ر یه‌که‌می نۆ ڤه‌مبه‌ر هاوبیروڕا بن.
له‌مه‌وبه‌دواوه‌ ڕووداوه‌کانی سیاسی تورکیا هه‌ستیارییەکی دووھێنده‌ی ده‌بێ. چوونکا له‌بارودۆخێک دا ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ له‌تورکیا پێک دێت که‌ره‌وشی سیاسی - ئاسایشتی وئابووری ئه‌م وڵاته‌ سه‌رده‌مانێکی ئه‌سته‌م تێپه‌رئه‌کات. له‌ڕوانگه‌ی ئاسایشتیەوە ده‌وڵه‌تی ئانکارا له‌سه‌ت ویازده‌ ناوچه‌ له‌پازده‌ پارێزگای کوردنشین بارودۆخی نائاسایی ڕاگه‌یاندووه‌. هه‌رچه‌ند نه‌یاران ئه‌م کرده‌وه‌یەی ده‌وڵه‌تیان وه‌ک بن پێکردنی یاسا زانیوه‌و بروایان وایه‌ که‌ده‌وڵه‌ت ده‌بوایه‌ ئیزنی له‌په‌رله‌مان وه‌رگرتبا. تێکھه‌ڵچوونه‌کان له‌نێوان هێزی ئاسایشتی تورکیا وکورده‌کانی نه‌یاری په‌که‌که‌ تووندتر بۆته‌وه‌و ئه‌وه‌له‌حالێکدایه‌ که‌تورکیا له‌به‌ره‌کان وناوچه‌سنوورییه‌کانی له‌گه‌ڵ باکووری ئێراق وسووریایش به‌شێوه‌ی هاوکات خه‌ریکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که‌ و تاقمه‌ڕه‌شه‌کوژه‌کانی داعشه‌. له‌ڕه‌هه‌ندی ئابووریشەوە ناپاوه‌جێیی سیاسی نێوخۆیی له‌تورکیا وناپاوه‌جێیی له‌پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ دراوسێکانی، کارتێکه‌ری سه‌لبی بووه‌ له‌سه‌ر ئابووریی ئه‌م وڵاته‌ . به‌گوێره‌ی نووسراوه‌ی رۆژنامه‌ی حۆرییه‌ت چاپی تورکیا، ڕه‌وشی ئابووری له‌م وڵاته‌ تادێ ئاڵۆزتر ده‌بێت وته‌نانه‌ت ژمارێک له‌شرۆڤه‌کاره‌کان باسی به‌ره‌و دواوه‌ چوونی ئابووری تورکیا ده‌که‌ن.به‌پێی نووسراوه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ به‌شی پیشه‌سازی زۆرتر له که‌رته‌کانی دیکه‌ گیرۆده‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌ بۆته‌وه‌. ڕه‌وتی دابه‌زینی نرخی لیر له‌ به‌رامبه‌ر دۆڵاڕ- پێوە بەسترانی تورکیا به‌سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌وه‌یی که‌ ئێستا به‌هۆی ناپاوه‌جێیی سیاسی، سه‌رمایه‌دانه‌ران که‌متر پێیان خۆشه‌ له‌م وڵاته‌داسه‌رمایه‌ دابنێن،ڕاده‌ی بالای بێکاری و دابه‌زینی داهاتی سه‌رانه‌و داخرانی ژمارێک له‌کارگه‌کان وکه‌م بوونی داهاته‌کانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌پیشه‌سازی گرینگی گه‌شتیاری به‌هۆی نائه‌منییه‌کانی نێو ئه‌و وڵاته‌ له‌وێنه‌ی فەکتەرگه‌لێکن که‌گرفتی ئابووری له‌تورکیایان دووئه‌وه‌نده‌ کردووه‌. له‌ڕوانگه‌ی سیاسیشەوە ناکۆکیی له‌ڕوانگه‌ و هه‌ڵوێستی سیاسی له‌نێوان پارته‌کانی په‌رله‌مان به‌ڕاده‌یه‌که‌ که‌ هه‌رچه‌شنه‌ به‌شداریی ئه‌م پارتانه‌ی له‌ته‌شکی ده‌وڵه‌تێکی هاوپه‌یمانی و یان ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ نامومکێن کردووه‌، به‌له‌ونێ که‌ ئه‌ردوغان هۆگریی خۆی بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی هه‌ڵبژارده‌ له‌تورکیا به‌ بێ نه‌یارانی ده‌ربڕیوه‌.به‌شێوه‌ی ئاسایی بۆ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ له‌تورکیا ده‌بێ له‌ماوه‌ی زه‌مه‌نی سێ مانگه‌ بارودۆخ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی دابین بکرێت. ئه‌ردوغان هیواداره‌ له‌م ڕێگه‌وه‌ جارێکی تر هژموونی وسه‌ریه‌تی سیاسی خۆی وپارتی دادوگه‌شه‌ پێدان له‌تورکیا بپارێزێت و له‌م حاله‌یش ڕێگایه‌ک بۆ ده‌ربازبوونی له‌چه‌قبه‌ستوویی سیاسی ئێستای تورکیاو یان قه‌یرانی سیاسی ئێستای بدۆزێته‌وه‌.هه‌رچه‌ند ڕه‌وشی سیاسی وئابووری تورکیاکه‌کارتێکه‌ری حاشاهه‌ڵنگریان له‌سه‌ر یه‌کتری هه‌یه‌، به‌له‌ونێکه‌ که‌ناتوانن چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێستامان هه‌بێ له‌کورتە ماوه‌دا.

په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 274 | Like: 0

can't open file