یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

جه‌میل باییک: په‌که‌که‌ ئاگربه‌سی یه‌ک لایەنه‌ ڕاناگه‌یەنێت

جه‌میل باییک له‌سه‌رکردەکانی په‌که‌که‌ که‌له‌پێگه‌ی ئه‌م تاقمه‌ له‌قه‌ندیلی ئێراق دایه‌،جه‌ختیکرد،په‌که‌که‌ به‌شێوه‌ی یه‌ک لایانه‌ ئاگربه‌س ڕاناگه‌یەنێت. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف چاپی تورکیا، جه‌میل باییک له‌وتوویژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانیایی ڤۆڵت ئام زونتاگ، به‌ئاماژه‌دان به‌داوای سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش سه‌رۆکی پارتی دیمۆکراتیکی گه‌لان که‌له‌"په‌که‌که‌ " داویکردووه‌ بێ شه‌رت ومه‌رج کۆتایی بێنێ به‌کرده‌وه‌کانی چه‌کدارانه‌ی ،گوتی: ئێمه‌ ئه‌م بانگەوازه‌ به‌بایەخ ده‌زانین. ئێمه‌ له‌سه‌رئه‌م بروایه‌ین که‌نه‌ئێمه‌ ونه‌تورکیا ناتوانین ئه‌وکێشه‌یه‌ی ئێستا به‌دی هاتووه‌ به‌چه‌ک چاره‌سه‌ربکه‌ین.ئه‌و گوتی: ئێمه‌ هه‌شت جار به‌شێوه‌ی یه‌ک لایانه‌ ئاگربه‌سمان ڕاگه‌یاندووه‌ ودواجاریش دوای ڕاگه‌یاندرانی ئاگربه‌س ئه‌ندامانی چه‌کداری خۆمان له‌تورکیا بردۆته‌ده‌ر، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورکیا جێبه‌جێکردنی به‌لێنییه‌کانی وه‌دواخست ودوای ئه‌ویش هه‌موو شتێکی ڕه‌تکرده‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 260 | Like: 0

can't open file