یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

جه‌خت له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌ ئێراقییه‌کان بۆ سه‌رماڵ وحاڵی خۆیان

ئه‌نجوومه‌نی ستانی که‌رکوک له‌باکووری ئێراق له‌ئاواره‌ ئێراقییه‌کان داوای کرد بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌کانی شۆێنی نێشته‌جێ بوونی خۆیان که‌له‌چنگ ڕه‌شه‌کوژه‌کانی داعش ئازادکراوه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی هه‌واڵده‌ری کوردپرێس، ئه‌نجوومه‌نی ستانی که‌رکوک له‌باکووری ئێراق ڕایگه‌یاند،ئاواره‌کانی نیشته‌جی کراوی ئه‌م پارێزگایه‌ که‌ناوچه‌کانی نیشته‌جێ بوونیان له‌چنگ ترۆریستانی داعش ئازاد کراوه‌؛ یه‌ک مانگ مۆڵه‌تیان هه‌یه‌ وێرای جی هێشتنی که‌رکوک بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌رماڵ وحاڵی خۆیان. ئه‌نجوومه‌نی ستانی کورکوک له‌ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ستانی وفه‌رمانگه‌کانی هاوپێوه‌ند له‌ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان داوایکرد، هاسانکاری پێویست به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ سه‌رماڵ وحالی خۆیان دابین بکات. به‌گوێره‌ی ئاماری دایره‌ی کۆچبه‌ری ونیشته‌جێ بوونی که‌رکوک، هه‌رئێستا نزیک نیو ملوێن ئاواره‌ی شه‌ڕی داعش، له‌پارێزگای که‌رکووک دانیشته‌جێ کراون.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 257 | Like: 0

can't open file