دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

جه‌ختی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌سه‌ر گرینگایه‌تی ئازادکردنی پالاوگه‌ی بیجی

سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق خوازیاری ئازادکردنی خێرای پاڵاوتنگه‌ی بیجی له‌چنگ داعش بووه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری رادیۆ ته‌له‌فه‌زیۆنی ئێران، "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق ئێواڕه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌کاتی سه‌ردانی له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌باکووری پاریزگای سه‌لاحه‌ددینی ئه‌م وڵاته‌،دوایین گۆڕانکارییه‌کانی ئاسایشتی ناوچه‌کانی شه‌ڕ لێدراوی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هێزه‌ئاسایشتییه‌کان وهێزه‌کانی خۆبه‌خشکار لێکداوه‌ته‌وه‌.ئه‌لعه‌بادی له‌دیداری له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی هێزه‌ئاسایشتی وهێزه‌کانی خۆبه‌خشی ئێراق، وێرای رێزگرتن له‌هه‌وڵه‌کانی ئه‌م هێزانه‌،له‌سه‌ر گرینگایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترۆریستانی داعش له‌پاڵاوتنگه‌ی بیجی وده‌رکردنی ئه‌وان له‌سه‌رانسه‌ری پارێزگای سه‌لاحه‌ددین جه‌ختی کرد وخوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاله‌یه‌کی خێرابوو بۆ گه‌ییشتن به‌م ئامانجه‌. له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌،نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک ڕایگه‌یاند ئه‌و هیچ فه‌رمانێکی بۆ قه‌ده‌خه‌کردنی خۆپێشاندان ومانگرتن له‌ئێراق دا ده‌رنه‌کردووه‌.نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراق له‌م به‌یاننامه‌یه‌ جه‌ختیکردووه‌ عه‌بادی له‌مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌ که‌له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێراق داکۆکی له‌سه‌رکراوه‌، پشتگری ده‌کات. به‌رله‌وه‌یش لێژنه‌ی ئاسایشتی ئه‌نجوومه‌نی ستانداری "واسێت" ی ئێراق ڕایگه‌یاندبوو له‌لایه‌ن عه‌بادی فه‌رمانگه‌لێکی له‌مه‌ڕ قه‌ده‌خه‌ی به‌رپاکردنی خۆپێشاندان ومانگرتنی وه‌رگرتووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 236 | Like: 0

can't open file