یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

جبەخانەکانی تەلەبیب دەتوانن کارەساتێکی گەورەتر لە هیرۆشیما و ناکازاکی بخولقێنن

دیپڵۆماتێکی چالاکی پاکستانی کە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی چەکە کۆمەڵکوژەکان دا چالاکە وێڕای شەرمەزار کردنی بۆمبارانی ئەتۆمی شارەکانی هیرشیما و ناکازاکیی ژاپۆن لە لایەن ئەمریکاوە لە ساڵی 1945؛ هۆشداری دا جبەخانەکانی دوور لە چاوەدێری رژێمی زایۆنیش دەتوانن کارەساتێکی گەورەتر لە بۆمبارانی ئەتۆمی ژاپۆن بخولقێنن. سەلاحەدین چوده‌ری بە پەیامنێری ئیرنای وت: بێ گومان ئیسرائیل بە هۆی هەبوونی جبەخانەکانی ئەتۆمی و بە هێند وەرنەگرتنی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، مەترسیدارترین و جدیترین هەڕەشەی ئەۆمییە بۆ سەر تەواوی جیهان و ناوچەکە.
ناوبراو وتیشی: تەواوی جیهان دەزانێ کە ڕژێمی زایۆنی چەکی ناڤۆکی هەیە و زۆریشی هەن و بە ئاشکرا خەریکی بەهێزتر کردنی هێزی ناڤۆکی و چەکە ئەتۆمییەکانی خۆیەتی و ساتێکیش رێگە نادا دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان چاوەدێریی بکەن.
بە بڕوای سەلاحەدین چودەری، تەنانەت ئەگەر تەواوی بشێوی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چارەسەر کرێن و کۆتایان پێ بێت، بونی ئیسرائیل لەو ناوچەیە وەکو تاکه‌ خاوەنی چەکی ناڤۆکی بەردەوام سەرچاوەی هەڕەشە و نائەمنی بۆ وڵاتەکانی دیکە دەبێ و ناهێڵێ گەلانی ئەو ناوچەیە لە هێمنی و ئاسایش دا بە سەر بەرن.دانانی جیهانێکی بە بێ چەکی ناڤۆکی و چەکی کۆمەڵکوژ دەبێ لە داماڵینی چەکە ئەتۆمییەکانی تەلەبیبەوە دەست پێ بکات.
ئەو کارناسە رێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و 1+5 ی بە ڕوو ڕاست بوونی ئێران لە بابەت کەڵک وەرگرتن لە وزەی ئاشتی خوازانەی ناڤۆکی زانی و وتیی: ئێستا کە جیهان بۆی دەرکەوت بەرنامە زانستی و ئاشتی خوازانەکانی ناڤۆکیی ئێران دوورن لە بەرنامەی سەربازی، دوابەدوای ئەوە هەموو نیگاکان دەبێ بەرەو ئیسرائیل وەکو تەنیا هەڕەشەی ناڤۆکی بۆ سەر ناوچەکە هەڵگەرێنەوە و بەرە بەرە لە لایەن وڵاتانی جیهان گوشار بخرێتە سەر دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان تا ئیسرائیل ناچار بکەن چەکە ئەتۆمییەکانی خۆی داماڵێ.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-08 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 198 | Like: 0

can't open file