یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

تەقینەوەی بۆمب لەبەردەرکی ئوستانداریی عەدەن لە یەمەن 4 کوژراو و 20 برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەی بۆمبێک ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبەر دەرکی نووسینگەی ئوستانداریی عەدەن لە نزیک کۆلیژی زانستی ئیداریی شاری ئەششەعب ، 4 کوژراو و 20 برینداری لێکەوتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک کە ئەمڕۆ لەبەردەرکی نووسینگەی ئوستانداری لە ڕۆژئاوای عەدەن ڕووی دا ، 4 کەس کوژران و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون ، کە حاڵی ژومارێک لە بریندارەکان شپرزە ڕاگەیەندراوە.
چاوەدێران لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەم بابەتە نیشاندەری دژایەتیی دانیشتووانی عەدەن و شارەکانی دیکەی باشووری یەمەنە لەگەڵ بوونی بەکرێگیراوانی عەڕەبستانی لایەنگری هادی سەرۆک کۆماری دەست لەکار کێشاوە و هەڵاتووی یەمەن ، کە داکۆکی لە هاوپەیمانیی دەسدرێژکەر بۆسەر ئەووڵاتە بە ڕێبەرایەتیی عەڕەبستان و ڕەشەکوژەکانی ئەلقاعیدە دەکەن.
عەڕەبستان لە هاوپەیمانی لەگەڵ نۆ وڵاتی عەڕەبیی ناوچەکە جگەلە عوممان ، لە بەرواری شەشی خاکەلێوەی ئەمساڵی زایینی ، پەلامارێکی بەربڵاویان بەدژی یەمەن دەسپێکرد ، تاکوو بەمجۆرە بتوانن "عبدربە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری هەڵاتوو وە دەست لەکارکێشاوەی ئەووڵاتە بگەڕێننەوە بۆ دەسەڵات و بەربە گەیشتنی دەسەڵات بە بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنساروڵڵا ، کە بەرپرسی دابینی ئاسایشی شارەکانی یەمەنە ، بگرێت.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-20 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 200 | Like: 0

can't open file