دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

تیرۆریستان لە سووریا، دەست وپێوەندەکانی ئیسرائیل

بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا بە پێداگری لەسەر دەستوەردانی ڕژێمی زایۆنی لە قەیرانی خوێناویی ئەم وڵاتە وتی: تیرۆریستان دەست و پێوەندی ئیسرائیلن بۆ دەست درێژی کردنەسەر سووریا . ئەسەد لە وتووێژلەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی مناری لوبنان کە شەوی سێ شەممە بڵاو کرایەوە، وتی: ئەگەر بەنیازی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلین، سەرەتا دەبێ لەگەڵ دەست وپێوەندەکانی ئەم ڕژێمە لە ناوخۆی سووریا بەرەنگاربین.
بەشار ئەسەد ئەزموونی سووریای لە چەشنی لوبنان زانی و وتی لە دوو وڵات تاقمگەلێک هەن کە لەگەڵ دوژمنانی ڕۆژاوایی ڕۆژاوایی هاودەسن، ئەم تاقمانە دوژمنەکانیان بۆ دەستێوەردان لە کاروباری سووریا بانگهێشت.
سووریا مانگی مارسی 2011 گۆڕەپانی ئاڵۆزییەکی کارەساتبارە کە وڵات تائێستا زیاتر لە 240هەزار کوژراو و بە ملوێنان بێ ماڵ و حاڵ و ئاوارەی لێکەوتەوە.
ڕەوتەکانی تیرۆریستی - تەکفیریی تاقمی تیرۆریستیی داعش هەروەها خەریکی تێکشکاندنی کەلەپووری فەرهەنگی و کەونارایی و مۆزەخانەکانی سووریان .
ئیدارەی گشتیی کەلەپووری فەرهەنگی و کەونارایی سووریا لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند: دوای زاڵ بوونی داعش بەسەر شاری مێژوویی پالمیرا شاری نەخل لە ناوەڕاستی سووریا، تیرۆریستانی تەکفیری، بۆ دۆزینەوەی گەنجینەی زێڕ و کەلەپووری بەبایخی ئەم شارە، دەستیان دایە هەڵکەندن لەنێو شار دا .
تاقمی تیرۆریستیی داعش ڕۆژی یەکشەممەش مەعبەدی بەعل شەمین یەکێک لە گرینگترین بیناکانی شاری کەونارایی تەدموری سووریایان تەقاندەوە و خاپووریان کرد .
تیرۆریستانی داعش بەرلەمە خالد ئەسعەد کەوناراناسی بەناوبانگی 82ساڵانی سووری کە ماوەی پەنجا ساڵ بەڕێوەبەرایەتی کەلەپووری مێژوویی شاری پالمیرای لە ئەستۆدابوو، دوای گیران و لێپێچینەوە ئیعدام کرا.
بەوتەی مامون عەبدولکەریم بەڕێوەبەری گشتیی کەلەپووری فەرهەنگی، کەلەپووری کەونارایی و مۆزخانەکانی سووریا، داعش ئەلئەسعەدی دایە بەر لێپێچینەوەی قورس هەتا شوێنی هەبوونی گەنجینەکانی زێڕ لەشاری مێژوویی تەدمور ئاشکرا بکات بەڵام ناوبراو سەرباری گوشاری توند لەم کارە خۆی بوارد کە ئیعدام کرا.
تیرۆریستان ، وێنەگەلێک لە جەستەی لەت لەت کراو و سەری بڕاوی ناوبراویان لە نێو ئینتەرنێت بڵاو کرایەوە.
بان کی مون ڕووخانی مەعبەدی تەدمور لە سووریای بە کردەوەیەکی دڕندانە وەسف کرد .
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها هەوڵی تاقمی تەکفیری و زایۆنی داعشی لە سەربڕینی سەرکی کەلەپووری کەونارایی تەدمور ئیدانە کرد .
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەیاننامەیەک وتی ئەم هەوڵە درندانەیە چووەتە ڕیزی لیستی تاوانکارییەکانی ئەم تاقمە لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو لە سووریا بەدژی خەڵک و کەلەپووری کەونارایی ئەم وڵاتە.
بان کی مون هەروەها وتی: ڕووخانی کەلەپووری کەونارایی تۆمار کراو لە لیستی کەلەپووری کەونارایی جیهانی ، وەک تاوانکاری جەنگی دێتە ئەژمار.




په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 265 | Like: 0

can't open file