چوارشه‌ممه‌ ۲۹ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

توندکرانه‌وه‌ی ڕێ و شوێنی ئاسایشی ، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ناڕازییانی بەحرەینی

کاربەدەستانی بەحرەین هاوکات لەگەڵ بانگەوازی جەماوەری ڕاپەڕیوی 14ی فێڤریە ، بۆ گەڕانەوە بە مەیدانی "لۆلۆ" ، ڕێ و شوێنێکی ئەمنیی توندوتۆڵیان لە شوێنی کۆبوونەوەی خەڵک بەڕێوەبرد. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی "مرآە البحرین" ، چەکدارانی ڕژێمەکەی ئالی خەلیفە لە کاردانەوە بەرامبەربە وەڵامی بەربڵاوی خەڵکی بەحرەین بە بانگەوازی گروپە سیاسییەکانی ئەووڵاتە ، بەمەبەستی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ئەمڕۆ هەینی ، کە بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەربەخۆبوونی بەحرەین بەڕێوەچوو ، ڕێ و شوێنێکی ئاسایشیی توندوتۆڵی لە شەقامە سەرەکییەکانی مەنامە ی پێتەخت بەڕێوەبرد.
بزووتنەوەی یارانی ئینقلابی 14ی فێڤریە ، بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی ، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا داوای لە خەڵکی ئەووڵاتە کرد بۆ ڕاگەیاندنی دژایەتی لەگەڵ ڕژێمی ئالی خەلیفە ، لە خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی بەحرەیندا بەشداری بکەن.
هەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە "ماجید النوری" ئەندامی ڕێکخراوی مافلی مرۆڤی بەحرەین ڕۆ=ژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی فارس ، بەئاماژە بە پێبەند نەبوونی ڕژێمەکەی ئالی خەلیفە بە ڕاسپێرییەکانی کۆمەڵگای جیهانی لەمەڕ ڕاگرتنی پێشێلی مافی مرۆڤ لەووڵاتەدا کوت کە سەربزێوییەکانی ڕژێمی دەسەڵاتدار لە سەرکوت و قۆڵبەستکردنی ناڕازییەکان ، مەبەستەکەی تۆڵە سەندنەوە لە نەتەوەیەکە کە مافی ڕەوا و شەرافەتی مرۆیی خۆیان ، بە شێوازێکی ئاشتیخوازانە داوا دەکەن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-14 | په‌نجه‌ره: ده‌سدرێژی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن | سه‌ردان: 242 | Like: 0

can't open file