یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

تورکیا په‌که‌که‌ ی تۆمه‌تبارکرد به‌ڕفاندنی زیاتر له‌300 منداڵ

فه‌رمانگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ترۆریسمی ڕێکخراوی ئاسایشتی گشتی تورکیا، پارتی کڕێکارانی کوردستان په‌که‌که‌ ی تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی له‌22 ی ئاگۆستی 2013 تا22 ئاگۆستی 2015 نزیک بە 316 منداڵی ڕفاندووه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری فه‌رمی قه‌ته‌ر "قه‌نا" ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ له‌ڕاپۆرتی خۆی دا جه‌ختیکرد له‌نێوان ئه‌وکه‌سانه‌ی ڕفیندراون 88 یان کچ بوون. به‌گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ له‌ساڵی 2014 نزیک 1000 که‌س وله‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 تابه‌ئێستا 350 که‌س له‌لایه‌ن ئه‌م پارته‌وه‌ ڕفێندراون. تورکیا له‌24 ژوئه‌ن تابه‌ئێستا په‌لاماره‌کانی خۆی دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌سپێکردووه‌ وله‌م به‌رواره‌تابه‌ئێستا نزیک 1600 که‌سی قۆڵبه‌ست کردووه‌.تورکیا دوابه‌دوای په‌لاماری ترۆریستی بۆ سه‌رهێزه‌ئاسایشتییه‌کانی تورکیا له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ که‌له‌20 ژوئه‌ن دا ڕوویداوه‌ و34 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌ په‌لاماره‌کانی خۆی دژی ئه‌م پارته‌زۆرترکردۆته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 281 | Like: 0

can't open file