یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ته‌قینه‌وه‌ و پێکدادان له‌ ئێراق

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ باشووری به‌غدای پێته‌ختی ئێراق چه‌ن کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئێراق؛ ئێواره‌ی شه‌ممه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ نزیکی بازاڕی ته‌ره‌کاڵ له‌ ناوچه‌ی ئه‌ده‌وره‌ له‌ باشووری به‌غدا، که‌سێکی مه‌ده‌نی کوژرا. له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا 9 که‌سیش بریندار بوون.
پاش ته‌قینه‌وه‌ له‌م ناوچه‌یه‌دا فه‌رمانبه‌رانی ئه‌منی هاتنه‌ نێو شوێنی ڕووداوه‌که‌ و بریندارانیان گواسته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و ئۆپراسیۆنی ناس کردن و گرتنی هۆکارانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یان ده‌ست پێ کرد.
هه‌روه‌ها سوپای ئێراق ڕایگه‌یاند؛ ده‌یان ئه‌ندامی گرووپی ته‌کفیریی - به‌عسیی داعش له‌ په‌لاماری ئاسمانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ی سوپای ئێراق بۆ سه‌ر ڕۆژاوای موسڵی ناوه‌ندی ستانی نه‌ینه‌وا کوژران.
ژێده‌ره‌ ئاسایشییه‌کانی ئێراق ڕایانگه‌یاند؛ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ په‌لامارێکی قورسیان کردۆته‌ سه‌ر بنکه‌ و مۆڵگه‌کانی گرووپی داعش له‌ ناوچه‌ی البعاج ، تلعفر و العیاضیه له‌ ڕۆژاوای موسڵ که‌ به‌ هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه‌ 28 تیرۆریستیی ته‌کفیری له‌وان ژمارێک سه‌رکرده‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌م گرووپه‌ کوژران.
ڕاده‌یه‌ک چه‌ک و چۆڵ و چوار ئۆتۆمبیلی تیرۆریستانیش له‌م بۆردومانه‌دا تیاچوون.
له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ڕاگه‌یاندرا؛ فه‌رمانده‌ری یه‌که‌ی ده‌یه‌می سوپای ئێراق له‌ ستانی ئه‌نبار له‌به‌ر "بیده‌سه‌ڵاتی له‌ به‌رێوه‌بردنی کاروباری شه‌ڕ" له‌ سه‌ر پۆسته‌که‌ی وه‌لانرا.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 232 | Like: 0

can't open file