یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ته‌قینه‌وه‌ له‌ پێگه‌یه‌کی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ ژاپۆن

میدیاکانی ژاپۆن هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌ له‌ پێگه‌یه‌کی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌یان ڕاگه‌یاند. که‌ناڵی پرێس تی ڤی به‌گێڕانه‌وە له‌ که‌ناڵی ئێن ئێچ که‌ی ژاپۆن ڕایگه‌یاند : چه‌ند خوله‌ک پێش کاتژمێر یه‌کی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ به‌کاتی خۆجێیی له‌ دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سه‌گامیهارای سه‌ر به‌ پارێزگای کاناگاوا ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕووی دا.
سه‌گامیهارا له‌نێزیک باشووری ڕۆژاوای تۆکیۆی پێته‌ختی ژاپۆن هه‌ڵکه‌وتووه‌.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆره‌، زیاتر له‌ ده‌ ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژێنه‌وه‌ چوونه‌ شوێنی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌که‌ له‌ هه‌ماری گشتیی ساگامی.
ئه‌و پێگه‌ سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریکا شوێنی پاشه‌که‌وت کرانی سووته‌مه‌نی و ته‌قه‌مه‌نی بووه‌.
ڕاهێنان و جێگیر کرانی ژمارێک هێزی تایبه‌تیش له‌و پێگه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌گرێت.
تائێستا له‌باره‌ی ئاستی زه‌ره‌ر و زیان و کوژراو و بریندارانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.
له‌مانگی ئاڤریلیش سێ ته‌قینه‌وه‌ی به‌ئه‌نقه‌ست که‌ گوایە گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کان له‌ ژاپۆن ئه‌نجامیان داوه‌، له‌و ناوچه‌یه‌ ڕووی دابوو.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 191 | Like: 0

can't open file