یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ته‌قینه‌وه‌ له‌پارێزگای"بحیره‌"ی میسر

ته‌قینه‌وه‌ له‌ پارێزگای بحیره‌ی میسر ژمارێک کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه‌. به‌پێی ڕاپۆری ئاژانسی هه‌واڵیی سه‌داوسیما به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه‌ له‌ قاهیره‌، به‌رپرسانی میسر ڕایانگه‌یاند؛ دوو پۆلیس ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌سه‌ر ڕێی پاسێکی هه‌ڵگری هێزه‌کانی پۆلیس له پارێزگای بحیره‌ له‌ دلتای نیل هه‌ڵکه‌وتوو له‌260کیلۆمتری باکووری قاهیره‌ کوژران و 24که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ کاتێک ڕووی دا که‌ هێزه‌کانی پۆلیس به‌سواری پاسێکی ناسه‌ربازی خه‌ریکبوون ده‌چوونه‌ سه‌رکار.
ئه‌وه‌ نوێترین په‌لامار له‌دژ هێزه‌ ئاسایشییه‌کانی میسره‌ که‌ له‌لایه‌ن گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش ئه‌نجام ده‌گرێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ گرووپی ڕه‌شه‌کوژی داعش زۆرتر تیشکی خستووه‌ته‌سه‌ر په‌لاماردانی نیمچه‌دوورگه‌ی سینا به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا په‌لاماری زیاتری له‌ پێته‌ختی میسر بۆ وێنه‌ له‌دژ ئامانجه‌ بیانییه‌کان ئه‌نجام داوه‌.
تیرۆریستانی داعس ئیدیعا ده‌که‌ن په‌لاماره‌کانیان به‌تۆڵه‌ی هه‌ڵس وکه‌وتی پۆلیس له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی مورسییه‌، ئه‌و هه‌ڵس وکه‌وته‌ی کوژرانی به‌سه‌دان که‌س و به‌ندکرانی هه‌زاران که‌سی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 245 | Like: 0

can't open file