دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

بەردەوامبوونی سووکاتی کردنی زایۆنیستەکان بە مزگەوتی ئەقسا

شارۆچکە نشینانی زایۆنیست جارێکی دیکە هێرشیان کردەسەر مزگەوتی ئەقسا. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەریی میسریی "الیوم السابع" ، شارۆچکە نشینانی زایۆنیست بە پاڵپشتیی چەکدارەکانی ئەو ڕژێمە ڕۆژی پێنجشەممە لە کردەوەیەکی سووکایەتی کەرانەدا ، بۆ چەندەمین جاری بەدوای یەکدا لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو ، پەلاماری مزگەوتی ئەقاسایان دا و دروشمی دژە ئیسلامییان بەرز کردەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، شارۆچکە نشینان لە دەسدرێژکەرییەکەی خۆیاندا بۆسەر مزگەوتی ئەقسا ، لەگەڵ لاوانی فەلەستینی تێکهەڵچوون و هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی داگیرکەریش پەلاماری فەلەستینییەکانیان دا.
لەهەمان کاتدا هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس ، سەرلەبەیانیی پێنجشەممە 18 کەس لە دانیشتووانی فەلەستینییان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن ، لەوان "خەدیجە خویس" یان قۆڵبەست کرد.
ئەو ژنە فەلەستینییە دوو ڕۆژ لەمەوە بەریش دەسبەسەر کراو ، کاربەدەستانی زایونیست بڕیاریان دابوو ناوبراو بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە مەسجیدولئەقسا دوور بخەنەوە.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-20 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 212 | Like: 0

can't open file