دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

بۆمبارانی حه‌دیده‌ی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌کانی عه‌ره‌بستانه‌وه‌

بۆردومان کرانی ستانی حه‌دیده‌ی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ده‌سدرێژکاری سعوودی 11 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌. هه‌واڵده‌ریی فه‌رمیی یه‌مه‌ن (سبا) به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ به‌رپرسێکی خۆجێی رایگەیاند: فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سعوودی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ بۆردومان کردنی ماڵ و باڵاخانه‌کانی نزیکی کۆبینایه‌کی ده‌وڵه‌تی له‌ ناوچه‌ی "بیت الفقیه" ، 10 شاروومه‌ندیان کوشت و یه‌ک که‌سیشیان بریندار کرد.
ئه‌م به‌رپرسه‌ یه‌مه‌نییه‌ وتیشی: له‌ بۆردومانی کۆبینای فێرکاریی "الشیما"دا له‌ ناوچه‌ی "الحوک"یش ژنێک کوژراوه‌ و ژنێکی دیکه‌یش بریندار بووه‌. فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ده‌سدرێکاریی سعوودی خوێندنگه‌ی "الفوز"یان له‌ ناوچه‌ی "المنصوریه‌"یش بۆردومان کرد.
خوێندنگه‌ و ناوه‌نده‌ فێرکارییه‌کانی یه‌مه‌ن له‌ کاتێکدا وه‌به‌ر په‌لاماری فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سعوودی ده‌که‌ون که‌ خوێندکارانی یه‌مه‌نی له‌م ڕۆژانه‌دا خه‌ریکی ئه‌نجام دانی تاقی کردنه‌وه‌کانی کۆتایی سالێ خوێندنن.
فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی عه‌ره‌بستان پتر له‌ پێنج مانگه‌ که‌ به‌ یارمه‌تی هاوپه‌یمانه‌کانیان، ناوچه‌ جۆر به‌جۆره‌کانی یه‌مه‌ن بۆردومان ده‌که‌ن که‌ به‌ هۆی ئه‌و بۆردومانانه‌وه‌ تا ئیستا پتر له‌ چوار هه‌زار و 600 که‌س کوژراون و هه‌زاران که‌سی دیکه‌یش بریندار بوونه‌.
ڕژێمی عه‌ره‌بستان که‌ به‌ ئامانجی تایبه‌ت له‌وان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌نسوور هادی سه‌رۆک کۆماری وازله‌کارهێناو و هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر حکومه‌ت له‌ سه‌نعا ئه‌م شه‌ڕه‌ی به‌ فریودانی بیر و رای گشتی ده‌ست پێ کرد، ئێستاکه‌ چه‌قیوه‌ته‌ نێو زه‌لکاوی یه‌مه‌ن و نه‌گه‌یشتووه‌ به‌ هیچ کام له‌ ئامانجه‌کانی.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 213 | Like: 0

can't open file