هه‌ینی ۳۱ خه‌رمانان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

به‌ڕیوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی بۆ لێکدانه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان

وه‌زیرانی دارایی وسه‌رچاوه‌سروشتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان به‌به‌شداریی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ، به‌مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری له‌هه‌رێم وناکۆکییه‌کانی ئه‌م دوو وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ له‌سه‌ر داهاته‌کانی نه‌وتی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بردووه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری کوردپرێس: ماڵپه‌ری ده‌نگ وباسی کوردی زمانی سبه‌ی به‌گێرانه‌وه‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌لیژنه‌ی دەستەڵاتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند:نێچیروان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌کان وڕیباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی ئه‌م دوو وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ له‌سه‌ر داهاته‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان،ئه‌نجام داوه‌. به‌گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌م دیداره‌دا، قه‌یرانی ئابووریی هه‌رێم وناکۆکییه‌کانی نێوان وه‌زیری دارایی ووه‌زیری سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی هه‌رێم له‌سه‌ر داهاته‌نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ، که‌وته‌ به‌رباس ولێکدانه‌وه‌و وه‌زیری دارایی ڕووله‌سه‌رۆک وه‌زیران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌به‌مه‌به‌ستی ڕاگواستنه‌وه‌ی داهاته‌کانی نه‌وتی هه‌رێم له‌"هاڵک بانکی" تورکیا بۆ هه‌ولێر؛ پێویسته‌ سه‌ره‌تا وه‌زیری سه‌رچاوه‌سروشتییه‌کان سه‌ردانی تورکیا بکات وکاروباری بانکیی هاوپێوه‌ند ئه‌نجام بدات وپاشان وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م داهاتانه‌ له‌حسێبی بانکی ده‌ربهێنێت وخه‌رجی دانی مووچه‌و حه‌قده‌سته‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکات.وه‌زاره‌تی دارایی به‌رله‌وه‌یش له‌ڕاگه‌یاندراوێکدا ڕایگه‌یاندبوو کەهۆی نه‌درانی مووچه‌ی کارمه‌ندانی هه‌رێم خۆبواردنی وه‌زیری سه‌رچاوه‌سروشتییه‌کان له‌سه‌فه‌ر بۆ تورکیا وئه‌نجامدانی کاروباری پێویست بۆ ڕاگواستنه‌وه‌ی داهاته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانی عێراق بۆ هه‌ولێره‌. ئه‌وه‌ له‌حالێکدایه‌ که‌وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌سروشتییه‌کانی هه‌رێمیش وه‌زیری دارایی تۆمه‌تبارکردووه‌ که‌به‌گۆێره‌ی قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ته‌کانی حیزبیی خۆی، له‌مه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م داهاتانه‌له‌تورکیا بۆ هه‌رێمی کوردستان که‌مته‌رخه‌م بووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 246 | Like: 0

can't open file