شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

به‌رگریی ئامانۆ له‌ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیی له‌گه‌ڵ ئێران

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ، ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێرانی به‌ ده‌رفه‌تێکی مێژوویی ناوبردو وتی که‌ شێوازه‌کانی ده‌رخستنی ڕاست بوونی به‌رنامه‌ی ناڤۆکیی ئێران له‌گه‌ڵ پێوه‌ر و ستانداره‌ ته‌کنیکیه‌کانی ئاژانس سازگاره‌. به‌پێی ڕاپۆری ئیرنا به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ناڵی دۆیچه‌ وێله‌، یوکیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ کۆڕی ئه‌نجومه‌نی حوکمده‌رانی ئاژانس له‌ ڤیه‌ن، ئه‌و ڕه‌خنه‌وگازندانه‌ی له‌م دواییه‌دا له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیی ئێران هاتووه‌ته‌ئاراوه‌، ڕه‌ت کرده‌وه‌ و وتی: ئه‌و شێوازانه‌ی له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیه‌ک دیاری کراون، هه‌رگیز به‌ پێچه‌وانه‌و له‌دژ پێوه‌ر و ستانداره‌ ئاسایشی و ته‌کنیکییه‌کانی ئاژانس نین.
ئامانۆ له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: نێوه‌رۆکی ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکی نهێنییه‌و ئه‌و، ناتوانێ به‌وردی باسی بابه‌ته‌کانی بکات به‌ڵام ئه‌و دڵنیاییه‌ی دا که‌ یاساوڕێسا گه‌لێک که‌ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌سنیشان کراوه‌، له‌باری ته‌کنیکییه‌وه‌ پته‌ون و ڕێکن له‌گه‌ڵ چالاکییه‌ پادمانییه‌کانی ئاژانس.
به‌قسه‌ی ئامانۆ ، ئامانجی سه‌ره‌کیی پلانی ڕێگا، خێراکران و به‌هێزکرانی هاوکاریی نێوان ئاژانس و ئێرانه‌و بڕیاره‌ هه‌موو پرسه‌ به‌جێماوه‌کان هه‌تا کۆتایی ساڵی2015 چاره‌سه‌ر بکرێن.
له‌و باره‌وه‌، کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ڕۆژی15ی ئاگۆست شیکاریی تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ ژمارێک به‌ڵگه‌و سه‌نه‌د خستووه‌ته‌ به‌رده‌ست ئاژانس که‌ خه‌ریکه‌ تاووتوێ ده‌کرێن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 759 | Like: 0

can't open file