یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پە لاماری تیرۆریسته‌کان به‌ره‌و باکوور و باشووری ئێراق

هێزه‌کانی به‌رگری جه‌ماوه‌ریی ئێراق به‌رپه‌رچی هێرشی تیرۆریسته‌کانی داعشیان دایه‌وه‌ به‌ره‌و باشووری که‌رکووک له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌دا. به‌ پێی ڕاپۆه‌رتی هه‌واڵده‌ریی ئێراقی براسا، هێزه‌کانی به‌رگریی جه‌ماوه‌ریی ئێراق ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ره‌نگاری په‌لاماری ڕه‌شه‌کوژه‌کانی داعشیان دایه‌وه‌ به‌ره‌و باشووری که‌رکووک و توانیان ناچار به‌ پاشه‌کشه‌یان بکه‌ن له‌ ناوچه‌که‌ و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ژومارێک له‌ تیرۆریسته‌کان کوژران. هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێراقیش توانیان هێرشی تیرۆریسته‌کان بۆ سه‌ر یه‌کێک له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی شاری به‌سره‌ له‌ باشووری ئێراق پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه‌. به‌ پێی وته‌ی کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌منیی به‌سره‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێراق، ڕه‌شه‌کوژێکیان ده‌س سبه‌ سه‌ر کرد که‌ به‌نیازی ته‌قاندنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ بیره‌ نه‌وتییه‌کانی به‌سره‌ بوو و به‌و چه‌شنه‌ په‌لاماره‌که‌یان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: عێراق | سه‌ردان: 203 | Like: 0

can't open file