یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

به‌رپرسانی کوردستانی ئێراق تۆمه‌تبارن به‌ دامه‌زراندنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنی

نوێنه‌رێکی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئێراق به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی ئه‌م وڵاته‌ی تۆمه‌تبار کرد به‌وه‌ی که‌ پێوه‌ندییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕژیمی زایۆنی. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئێراقی (الرای) "محه‌ممه‌د سه‌هیود" نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا رۆژی دووشه‌ممه‌ وتی: ئه‌و ماڵباته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستانیان به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئیسراییل پێوه‌ندییه‌کی ئاشکرایان هه‌یه‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه‌ که‌ ده‌بینین هه‌رێم به‌رده‌وام کێشه‌ و ناکۆکیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئێراق هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێک ناکەوێت.
سه‌هیود راشکاوانه‌ رایگه‌یاند؛ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق که‌ بریتین له‌ مه‌سعوود بارزانی و ماڵباته‌که‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی بنپێ ده‌که‌ن و پێبه‌ند نین به‌ په‌یمان و ڕێککه‌وتننامه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌غدا. ئه‌وان به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌جوڵێنه‌وه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌ ڕه‌زامه‌ندی و یان ئیزن دانی ده‌وڵه‌تی ئێراق بده‌ن، نه‌وتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌نارده‌ ده‌که‌ن.
شایانی باسه‌ رۆژنامه‌ی ئینگلیزیی فاینه‌نشاڵ تایمز ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ راپۆرتێکدا نووسی؛ ڕژێمی زایۆنی له‌ ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا سێ لەچواری نه‌وتی پێویستی خۆی له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراق کڕیوه‌.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێراقیش له‌ کاردانه‌وه‌ به‌م هه‌واڵه‌ داوای له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌ ڕژێمی زایۆنی ڕون کردنه‌وه‌ بکات.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 230 | Like: 0

can't open file