به‌رده‌وام کردنی هاریکارییه‌کانی ئێران و ڕووسیا له به‌شی زانست‌دا
کۆماری ئیسلامیی ئیران و ڕووسیا په‌ره ده‌ده‌ن به هاریکارییه‌کانیان له بواری زانست و ته‌کنۆلۆژیادا. له دیداری ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی "سورێنا سه‌تاری'' جێگری سه‌رۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له‌گه‌ڵ "ڤیلادیمیر پوتین"ی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له په‌راوێزی پێشانگه‌ی هه‌وافه‌زای "ماکس 2015" مۆسکۆ، هه‌ر دوولایه‌ن ئاماده‌یی خۆیان بۆ په‌ره‌پێدانی هاریکاریی زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی له بواری جۆربه‌جۆر ڕاگه‌یاند. جێگری سه‌رۆک کۆمار که له سه‌رووی شاندێک له به‌رپرسانی زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی ئێران سه‌ردانی مۆسکۆی کردووه هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه پاش دیدار له‌گه‌ڵ "دیمیتری راگۆزین" جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و "ده‌نیس مانتۆرۆف" وه‌زیری پیشه‌سازیی و بازرگانیی ڕووسیا به ئاماژه به ئیمزا کرانی چه‌ن ڕێککه‌وتننامه‌ی هاریکاری له بواری زانستی له نێوان دوو وڵات وتی: تاران و مۆسکۆ به‌بڕشتانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزتر کردنی پێوه‌ندییه‌کانیان به‌تایبه‌ت له بواری پیشه‌سازیی ئاسمانی و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه‌کان.
له‌م دیدارانه‌دا به‌رپرسانی ڕووسیش به بانگهێشت کردنی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئیرانی بۆ به‌شداری له پرۆژه ئابوورییه‌کانی ئه‌م وڵاته به‌تایبه‌ت له بواری ژێرخانه‌کاندا، رایانگه‌یاند؛ ڕێککه‌وتنی به‌رایی هاریکاریی مۆسکۆ و تاران بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌ندازیاری، ناوه‌نده‌کان و پارکی پیشه‌سازی و هه‌روه‌ها به‌رهه‌م هێنانی فڕۆکه به شێوه‌ی هاوبه‌ش مۆر کراوه. هۆگریی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و فدراسیۆنی ڕووسیا له بواری به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی هاریکارییه‌کان له بواری زانستی و ته‌کنۆلۆژیا به‌تایبه‌ت هه‌وافه‌زا له کاتێکدایه که ڕێکخراوی پیشه‌سازیی هه‌وافه‌زای ئێران له ساڵانی ئه‌مدواییه‌دا به دیزاین و ساز کردنی چه‌شنی جۆربه‌جۆری سه‌ته‌لایت و هه‌ڵگری سه‌ته‌لایت، وه‌کوو یه‌که‌م ناوه‌ندی هاوێژه‌ری سه‌ته‌لایت له جیهانی ئیسلامدا ناسراوه.
هاوێژرانی ساڵی ڕابردووی سه‌ته‌لایتی نیشتمانیی "فه‌جر" پاش سه‌ته‌لایته‌کانی "ئومید"، "ڕه‌سه‌د" و "نه‌وید" به سه‌ته‌لایتبه‌ری ساز کراو به ده‌ستی زانستوه‌ران و توێژه‌رانی ئێرانی له سه‌رده‌می بایکۆته زاڵمانه‌کانی دوژمنان دژ به ئێران، به‌شێک له لێهاتوویی زانستوه‌رانی ئێرانی له به‌شی هه‌وافه‌زا له ساڵانی ئه‌مدواییه‌یه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئێران هه‌شته‌مین وڵاته پاش ڕووسیا، ئه‌مریکا، فه‌رانسا، ژاپۆن، چین، به‌ریتانیا و هیندستان که به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ توانیویه‌تی سه‌ته‌لایه‌ت به‌ڕێ بکات بۆ گه‌ردوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌کوو پێشه‌نگی زانست و ته‌کنۆلۆژیای گه‌ردوونگه‌ڕی له ناوچه‌که، یه‌کێک له لاگرانی ده‌کارهێنانی گه‌ردوون به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌یه.
جگه له‌وه ده‌سڕاگه‌یشتن به پله‌ی 16ی زانستیی جیهان به پێی ئه‌و وتاره زانستییانه‌ی بڵاوی کردۆته‌وه و جێبه‌جی کردنی ده‌یان گه‌ڵاڵه‌ی گرینگی وه‌ک به‌رهه‌م هێنانی سووپهرکۆمپیتهر، به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمانی تایبه‌ت هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیای ئه‌تۆمی وێڕای بایکۆت کرانی ئێران و تێرۆر کرانی زانستوه‌رانی ئه‌تۆمیی ، پیشانده‌ری هۆگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌نگاو نان له ڕێگای گه‌شانه‌وه و پێشکه‌وتندایه.
له راستیدا کۆماری ئیسلامیی ئێران به تێگه‌یشتن له گرینگایه‌تیی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌ستێن و بواره‌کانی گه‌شانه‌وه‌ی پاوه‌جێ، به ڕه‌خنه له پاوانخوازیی زانست و ته‌کنۆلۆژیا له لایه‌ن ژمارێک وڵات له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه و هاریکاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا له به‌شی زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی به‌تایبه‌ت هه‌وافه‌زا هه‌ر له‌م ئاراسته‌یه‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ.
بهروار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره:
ئێران | سه‌ردان: 1104 | Like: 0