شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

به‌رده‌وام بوونی خۆپیشاندانی دژه‌ حکومه‌تی له‌ به‌حره‌ین

خه‌ڵکی به‌حره‌ین دیسان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌ته‌کانی ڕژێمی ئالی خه‌لیفه‌ خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌ برد. به‌ پێی ڕاپۆرتی که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی ئه‌لمه‌ناری لوبنان، دانیشتوانی دوورگه‌ی "سێترە" ی به‌حره‌ین شه‌وی چوارشه‌ممه‌ بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ گیرانی ڕێبه‌رانی راپه‌ڕینی ئه‌م وڵاته‌ له‌وان شێخ "حه‌سه‌ن عیسا" ئه‌ندامی پێشووی فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ویفاقی نه‌ته‌وه‌یی به‌حره‌ین خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌ برد.
به‌شداربووانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ که‌ وێنه‌کانی "شێخ عیسا"یان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو ، جه‌ختیان کرد له‌ سه‌ر پێویستیی ئازاد کرانی خێرای ئه‌و و هه‌موو گیراوانی سیاسیی دیکه‌.
ناڕازییان درۆ و ده‌له‌سه‌ نانه‌وه‌کانی ڕژێمی ئالی خه‌لیفه‌ دژ به‌ ڕێبه‌رانی ڕاپه‌ڕینی به‌حره‌ینیان شه‌رمه‌زار کرد و هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان کرد له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌ خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان هه‌تا هاتنه‌ دیی داخوازه‌ ڕه‌وا و یاساییه‌کانیان. سه‌ربازانی ڕژێمی ئالی خه‌لیفه‌ له‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌رکوتکاریی ئه‌م ڕژێمه‌دا شێخ "حه‌سه‌ن عیسا" ئه‌ندامی پێشوی فراکسیۆنی په‌رله‌مانیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ویفاقی نه‌ته‌وه‌یی به‌حره‌ینیان له‌ کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ سه‌فه‌ری هه‌نده‌ران له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌حره‌ین قۆڵبه‌ست کرد.
هه‌روه‌ها "راشد راشد" چالاک و هه‌ڵسووڕاوی سیاسیی به‌حره‌ینی به‌ ئاماژه‌ به‌ پیلانگێڕیی وڵاتانی زاڵم و زۆردار دژ به‌ ئۆمه‌تی ئیسلامی وتی؛ ئه‌م پیلانگێڕانه‌ له‌ ئاراسته‌ی زه‌بردان له‌ سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتانی ناوچه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کیی نه‌وتی جیهانی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌، هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌م چالاکه‌ به‌حره‌ینییه‌ به‌ ئاماژه‌ به‌ توانا و پوتانسییه‌لی بانی ئیسلام له‌ گۆڕینی پێگه‌ی سیاسیی پیلانگێڕاندا وتیشی: وڵاتانی زاڵم و زۆردار هه‌موو ڕێگایه‌ک دژ به‌ خۆڕاگری تاقی ده‌که‌نه‌وه‌ تا له‌ پله‌ و پێگه‌ی خۆیان پاوه‌جێ بمێنێته‌وه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 780 | Like: 0

can't open file