یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن ڕێزی گرت له‌ پشتگرییه‌کانی ئێران

بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن ڕێزی گرت له‌ داکۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ جه‌ماوه‌ری یه‌مه‌ن له‌بارودۆخی دژوار وئه‌سته‌می ئێستادا. به‌پێی ڕاپۆری ماڵپه‌ڕی"الیمن السعید"؛ محه‌ممه‌د عه‌لی حوسی، سه‌رۆکی لیژنه‌ی باڵای شۆڕشی یه‌مه‌ن ، ڕێزی گرت له‌ یارمه‌تییه‌کانی تاران به‌تایبه‌ت داکۆکی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران له‌ خه‌ڵکی یه‌مه‌ن له‌و بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ی له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌کانی ئالی سه‌عوود بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته‌ به‌دیهاتووه‌.
محه‌ممه‌د عه‌لی حوسی به‌ئاماژه‌ به‌ هاوکاریی رژیمی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ گرووپی ڕه‌شه‌کوژی ئه‌لقاعیده‌ له‌ یه‌مه‌ن، وتی: به‌کرێگیراوانی عه‌ره‌بستان سه‌ر به‌ عه‌بد ڕه‌به‌ مه‌نسور هادی سه‌رۆک کۆماری له‌کارکشاوه‌و هه‌ڵاتووی یه‌مه‌ن له‌پێناو داگیرکردنی ناوچه‌ باشوورییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا تێده‌کۆشن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-26 | په‌نجه‌ره: جیهانی ئيسلام | سه‌ردان: 262 | Like: 0

can't open file