شه‌ممه‌ ۲۷ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

برینداربوونی چه‌ند فه‌له‌ستینی له‌ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی ڕۆخی خۆر ئاوایی

سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان باسیان له‌تێکه‌ڵچوونی نێوان سه‌ربازانی زایۆنی وفه‌له‌ستینییه‌کانیان کرد له‌ناوچه‌ جۆر به‌جۆره‌کانی ڕۆخی خۆر ئاوایی ڕووباری ئه‌رده‌ن وبرینداربوونی چه‌ند فه‌له‌ستینی له‌م تێکه‌ڵچوونانه‌ دا. هه‌واڵده‌ری ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌تی میسر به‌گێرانه‌وه‌ له‌محه‌ممه‌د عه‌وه‌ز، چالاکڤانی مافی مرۆڤی فه‌له‌ستین، ڕاپۆرتی دا سه‌ربازانی ڕژیمی زایۆنی دۆێشه‌و به‌دانانی چه‌ند ناوه‌ندی پشکنین له‌ناوچه‌ی "به‌یت ئه‌مر" له‌شاری ئه‌لخه‌لیل له‌ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئه‌رده‌ن، له‌ سه‌ر ڕێگای هات وچۆی فه‌له‌ستینیه‌کان که‌ند وکۆسپیان به‌دی هێنا و پاش کۆبوونه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وان تێکه‌ڵچوون وبه‌ره‌و فه‌له‌ستینیه‌کان ته‌قه‌یان کرد که‌له‌ئاکامدا چه‌ند فه‌له‌ستینی بریندارکران. له‌لایه‌کی دیکه‌، شاروچکه‌ نشینه‌ زایۆنیسته‌کان که‌له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ڕه‌ژیمی زایۆنی لاگریان لێوه‌ده‌کرا،له‌ناوه‌ندی پشکنینی "زه‌عته‌ره‌" له‌باشووری نابلۆس له‌ڕۆخی خۆرئاوایی ڕووباری ئه‌رده‌ن هه‌ڵیان کووتایه‌ سه‌رفه‌له‌ستینیه‌کان که‌له‌ئه‌نجامدا لاوێکی فه‌له‌ستینی برینداربوو. سه‌ربازانی زایۆنی لانی زۆر هه‌موو رۆژێک به‌هێرشکردنه‌سه‌ر ناوچه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی فه‌له‌ستینی، ژمارێک له‌فه‌له‌ستینیه‌کان شه‌هید ،بریندار وقۆڵبه‌ست ده‌که‌ن.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-23 | په‌نجه‌ره: ڕژێمي پيلان | سه‌ردان: 262 | Like: 0

can't open file