یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

باڵوێزی ئێراق له‌ واشنتۆن:هه‌ولێر پایبەند نییە به‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ به‌غدا

باڵوێزی ئێراق له‌ واشنتۆن جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پابه‌ند نه‌بوونی هه‌رێمی کوردستان به‌ ڕێککه‌وتننامه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ده‌ستپێکردنی هه‌نارده‌ی له‌سه‌دا 50ی نه‌وتی عێراق به‌ ده‌ر له‌ چوارچێوه‌ی کۆمپانیای سۆمۆ. به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"، لوقمان فه‌یلی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: به‌غدا له‌ مانگی دیسێمبری ساڵی ڕابردوودا ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی مێژوویی له‌ بواری نه‌وت‌ له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان واژۆ کرد که‌ به‌هۆی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌وه‌ هه‌ولێر ده‌بێ نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی بیره‌کانی نه‌وتی که‌رکووک له‌ ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ که‌ سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌، ڕاده‌ستی به‌غدا بکات. ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌ نه‌وتییه‌ به‌پێی بڕگه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێراق له‌ نێوان دوو لایه‌ندا واژۆ کراوه‌ و به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه‌، هه‌ولێر ده‌توانێت پشکی دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی له‌ بودجه‌ی گشتی ئێراق وه‌ربگرێت، زیادی کرد: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ نه‌کردووه‌ له‌باره‌ی ڕاده‌ست کردنی نه‌وتی خۆی به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ هه‌نارده‌کردن له‌ ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ و له‌ ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا له‌سه‌دا 50ی نه‌وتی خۆی به‌ شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده‌ کردووه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-24 | په‌نجه‌ره: کوردستانی عێراق | سه‌ردان: 256 | Like: 0

can't open file