دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

باڵوێزخانەی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە لە تاران دەکرێتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند باڵوێزخانەی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە لە تاران دەکرێتەوە . بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە سەفەری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ تاران ، سەفەری هاموند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بو تارانی لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو و کرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لەم سەفەرەدا پشت ڕاست کردەوە .
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەمڕۆ ڕۆژنامەی گاردیەن و هەواڵدەریی ڕۆیتەرز هۆی سەفەری فیلیپ هاموند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ئێرانیان کردنەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران ڕاگەیاندووە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو باڵوێزی بەریتانیا لە تاران دوای چوار ساڵ داخران، دەکرێتەوە.
هەواڵدەریی ئانسا لە ئیتالیاش لە هەوڵێکی کورت دا بە گێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی سکای نیووز باسی کرانەوەی باڵوێزخانەی بەریتانیای کردووە لە تاران لە ڕۆژی یەکشەممە.
بەرلەمە محەممەد حەسەن حەبیب زادە کارداری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەریتانیا لە وتووێژ لەگەڵ سەرنووسەرانی باڵای دیپلۆماتیک و کاروباری سیاسیی ڕۆژنامەی ئیندیپندنتی چاپی لەندەن سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە لەگەڵ بەریتانیا وتبووی : لەماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا سەرباری هەبوونی هەندێ گرفت ، وتووێژەکانی دوو وڵات سەبارەت بە کاروباری دوولایەنە ناوچەیی و پەرلەمانی ئەنجام بووە و شاندی نێوان دوو وڵاتیش هات و چۆیان کردووە.
ناوبراو سەبارەت بە کرانەوەی باڵوێزخانەکانیش وتی : ئێستا بەشی کونسوڵخانەیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لەندەن چالاکە و خزمەتگوزاری کونسولی دەداتە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە.
پێوەندیی دیپلۆماتیکی ئێران و بەریتانیا لە چەند ساڵی ڕابردووەوە بەرەوڕووی هەندێ گۆڕانکاری بوو کە ببووە هۆی داخرانی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران .
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-21 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 477 | Like: 0

can't open file