یه‌کشه‌ممه‌ ۲ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

بان کی مۆن خاپوور کرانی په‌رستگه‌یه‌ک له‌ ته‌دمه‌ری به‌ کرده‌وه‌یه‌کی دڕندانه‌ وه‌سف کرد

"بان کی مۆن"ی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ؛ خاپوورکرانی یه‌کێک له‌ په‌رستگه‌ به‌ناوبانگه‌کانی شاری که‌ونارایی ته‌دمه‌ر له‌ سووریا به‌ ده‌ستی گرووپی ته‌کفیریی تیرۆریستیی داعش ، کرده‌وه‌یه‌کی ته‌واو تۆقێنه‌ره‌. به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسا له‌ پاریس؛ ته‌کفیرییه‌کانی داعش که‌ له‌ مانگی ڕابردووه‌ ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر ته‌دمه‌ردا ، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ په‌رستگه‌ی "به‌عل شه‌مین" یان ته‌قانده‌وه‌ و زۆربه‌ی به‌شه‌کانیان خاپوور کرد.
"بان کی مۆن" هه‌روه‌ها ملپه‌ڕاندنی سه‌رۆکی ئاوسه‌واری که‌ونارایی ته‌دمه‌ر به‌ ده‌ستی گرووپی ته‌کفیری و زایۆنیی داعشی ئیدانه‌ کرد.
ته‌کفیرییه‌کان هه‌فته‌ی ڕابردوو "خالد سه‌عد"ی ته‌مه‌ن 82 ساڵی سه‌رۆکی پێشووی ئاسه‌واری که‌ونارایی ته‌دمه‌ریان سه‌ر بڕی. توندڕه‌وه‌کان وێنه‌کانی ته‌رمی پارچه‌ پارچه‌ کراو و ملپه‌ڕیوی ئه‌و که‌سه‌یان له‌ ماڵپه‌ڕه‌کان و تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو کرده‌وه‌.
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا راشکاوانه‌ رایگه‌یاند: ئه‌م کرده‌وه‌ دڕندانه‌یه‌ زێده‌ ده‌بێ به‌ لیستی ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ی که‌ ئه‌م گرووپه‌ له‌ ماوه‌ی چوار ساڵدا له‌ سووریا دژ به‌ خه‌ڵک و ئاسه‌واره‌ که‌وناراییه‌کانی ئه‌نجامی داوه‌."
ناوبراو هه‌روه‌ها پێی داگرت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ خاپوور کرانی ئاسه‌واری که‌ونارایی تۆمار کراو له‌ لسیتی ئاسه‌واری که‌وناراییی جیهانی ، له‌ ڕاستیدا جه‌نایه‌تی جه‌نگی دێته‌ ئه‌ژمار.
بان کی مۆن هه‌موو وڵاتانی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانی بانگ کرد بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ و کاردانه‌وه‌ی خێرا بۆ کۆتایی هاتنی ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییانه‌.
به‌ پێی راپۆرتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان له‌ سووریا پتر له‌ 300 ئاسه‌واری مێژوویی هه‌یه‌ که‌ له‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا به‌ هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌م وڵاته‌ یان خاپوور کراون و یان زه‌برێکی قورسیان لێ دراوه‌.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: نيونه‌ته‌وه‌يي | سه‌ردان: 281 | Like: 0

can't open file