یه‌کشه‌ممه‌ ۲۸ گه‌ڵاڕێزان ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: هەوڵی تیرۆریستان لە سووریا جێ شه‌ر مه‌زاری یه‌

جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێداگری کرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی هەوڵی تیرۆریستان واتە پەلامارکردنەسەر پەیامنێری هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆنی ئێران لە سووریا، بێ دەنگ نەبن. بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە دەرکردنی پەیامێک ، هەوڵی تیرۆریستانی تەکفیری واتە خستنەبەرپەلاماری پەیامنێری ڕادیوتەلەفزیۆنی ئێران لە سووریای ئیدانە کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لەم بارەوە بێ دەنگ نەبن.
حسێن ئەمبڕ عەبدوڵڵاهیان هەروەها ڕەخنەی گرت لە بێدەنگی کۆڕی میدیایی نێودەوڵەتی لەم بارەوە و لەسەر داکۆکی نێودەوڵەتی لە پەیامنێران لە ناوچەکانی قەیرانی پێداگرت .
ناوبراو وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵی پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکانی قەیرانی و تێکهەڵچووی سووریا، وتیشی: لەسەر فەرمانی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق هەوڵی پێویست بۆ چارەسەرکردنی خێرای پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیۆن لە سووریا زۆر بە جیدی پێ و شوێن دەگرێت.
محەممەد حەسەن حسێنی، پەیامنێری ڕادیۆتەلەفزیۆن ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە کاتێک خەریکی گواستنەوەی هەواڵی ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە بەرزاییەکانی لازیقە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە بوو ، لەبەر وێکەوتنی پریشکی خومپارەی تیرۆریستان بریندار بوو.
په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 325 | Like: 0

can't open file