دووشه‌ممه‌ ۳ ڕه‌زبه‌ر ۱۳۹۶
ئه‌ندازه‌ي‌ فۆنت :  

ئیدانەی پەلاماری سەر پەیامنێران و کەسانی سیڤیل لە سووریا لەلایەن ئێرانەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامار بۆسەر پەیامنێران و کەسانی سیڤیل لە سووریای بەدەست تیرۆریستان، ئیدانە کرد . بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، دوابەدوای بریندار بوونی سەید محەممەد حەسەن حسێنی پەیامنێرانی ئێران لە ناوچەی لازقیەی سووریا لەبەر وێکەوتنی خومپارەی تاقمەکانی تەکفیری ، مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە هەوڵی تیرۆریستی و پەلاماری بەدژی کەسانی سیڤیل لەوان پەیامنێرانی ئیدانە کرد .
ئەفخەم هیواداری دەربڕی پەیامنێری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا هەرچی خێراتر چارەسەر ببێت و چالاکی شیاوی خۆی و ئەرکی خۆی درێژە پێ بدات .
بەگوێرەی هەواڵێکی دیکەوە ، مەرزیە ئەفخەم سەفەری فیلیپ هاموند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆ ئێرانی لە چوارچێوەی هاوکاری ئەرێنی و ڕێزگرتنی بەرامبەر لێک دایەوە و هیواداری دەربڕی هەوڵەکان بۆ قەرەبوو کردنەوەی ڕابردوو لە ئەولەویەتی ئەم قۆناخەی هاوکارییەکان دا بێت .
ئەفخەم هیواداری دەربڕی هەوڵ بۆ لێک گەیینی باشتر و قووڵتر لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەوڵ بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕابردوو لە ئەولەویەتەکانی ئەم قۆناخە بێت.
مەرزیە ئەفخەم وتیشی: بەرپرسانی ئێرانی لە ڕەوتی ئەم سەفەرە هەڵوێستی بنەماڵی و نەگۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر ڕووداوەکانی ناوچەیی کە پێداگری دەکات لەسەر بەرەنگار بوونەوەی هەمەلایەنەی تیرۆریزم وداگیرکاری و توندڕەوی، خستەبەر باس .
ئەفخەم هەروەها هەندێ هەواڵ سەبارەت بە ئەنجام دانی وتووێژ سەبارەت بە ڕژێمی زایۆنی و هەڵوێستی جیاوازی تاران سەبارەت بەم ڕژێمەی ڕەت کردەوە.


په‌سه‌ند کردن - 
کۆمێنت - 
بڵاو کردنه‌وه‌ - 
ئیمه‌یل - 
Save as PDF - 
چاپی که‌
به‌روار: 2015-08-25 | په‌نجه‌ره: ئێران | سه‌ردان: 237 | Like: 0

can't open file